ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بلندبوونا پله‌يێن گه‌رمێ كاریگه‌ری ل‌سه‌ر پاتريێ هه‌یه‌؟

بلندبوونا پله‌يێن گه‌رمێ كاریگه‌ری ل‌سه‌ر پاتريێ هه‌یه‌؟

وشه‌:

پاتری ئۆتۆمبێل یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و ئیشه‌كه‌ی پێدان و ڕێكخستنی كاره‌بای ئۆتۆمبێله‌، به‌ڵام هه‌ر خراپ ده‌بێت و له‌كار ده‌كه‌وێت، بۆیه‌ زۆرجار ده‌گوترێ ئایا به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پاتری هه‌یه‌؟

له‌مباره‌یه‌وه‌ شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی، بۆ ”وشه‌” ئاشكرای كرد، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی كه‌شوهه‌وا، كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر پاتری و هۆكاره‌ بۆ زووتر خراپبوونی له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌:

کەش و هەوا کاریگەری هەیە لەسەر پاتری و هۆکارە بۆ زووتر خراپ بوونی لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە

یه‌كه‌م – كاتێك پله‌ی گه‌رمی كه‌شوهه‌وا زیاد ده‌كات، ده‌بێته‌ هۆی زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ژێر بۆنیتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، پێكهاته‌ی ناوه‌وه‌ی پاتریش كانزا و شله‌ی تایبه‌ته‌ كه‌ خاسیه‌تی تایبه‌تی هه‌یه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی یارمه‌تی ده‌دات بۆ كارلێكی زیاتر، ئه‌مه‌یش بۆ پاترییه‌كه‌ خراپه‌.

دووه‌م – به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا، ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی كێشه‌ بۆ ڕێكخه‌ری ڤۆڵتییه‌ی دینه‌مۆ یان دروستكردنی شۆرت له‌ وایه‌ره‌كان، به‌هه‌مانشێوه‌ كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌مه‌نی پاترییه‌كه‌.

سێیه‌م – زۆر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵماندنی شله‌ی تایبه‌تی ناو پاتری و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پلێته‌ كانزاییه‌كان دروست ده‌كات.

چواره‌م – ئیشپێكردنی ساردكه‌ره‌وه‌، هۆكارێكی تره‌ بۆ زیادكردنی بار له‌سه‌ر پاتری، هۆكاری كورتكردنه‌وه‌ی ژیانی پاترییه‌.

پێنجه‌م – كوالێتی خراپی پاتری زۆرتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت و خراپ ده‌بێت، به‌ به‌راورد به‌ كوالێتییه‌كی باش كه‌ ته‌مه‌نی درێژتره‌ به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi