نهێنییه‌كا ئایفۆن 14 ئاشكرا د‌بت
وشه:
پسپۆرێكی ناوداری بواری مۆبایلی زیره‌ك ئاشكرای كرد، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ پلان داده‌نێ كه ئه‌مساڵ ئایفۆنی 13 به جیاوازییه‌كی كه‌م له ئایفۆن 12 بخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئایفۆنی ساڵی 2022 كه ڤێرژنی 14 ده‌بێ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێدا ده‌كرێ و به ته‌واوی جیاواز ده‌بێت.
مینگ چی كو كه یه‌كێكه له پسپۆره به‌ناوبانگه‌كان و پێشتریش چه‌ندان زانیاری دزه‌پێكراوی له‌سه‌ر مۆبایله‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه و به‌شی زۆری ڕاست ده‌رچوون، ئاشكرای كردووه، كه ئایفۆنی 13 جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئایفۆن 12 نابێت، به‌ڵكو ئایفۆنی 14 به ته‌واوی جیاواز و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بێت.
ئه‌و پسپۆره ده‌ڵێ، ئایفۆنی 14 كامێراكه‌ی به كوالێتی 48 مێگاپێكسل ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش گۆڕانكارییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له ته‌واوی نه‌وه‌كانی پێشووی ئایفۆن پێشڤه‌چوونی به‌مجۆره له كامێرای ئایفۆن نه‌هاتووه‌ته دی، هه‌میشه‌یش یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه ئایفۆن ڕووبه‌ڕووی ده‌بووه و خه‌ڵكی ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ری ده‌رده‌بڕی، خراپی كوالێتی كامێراكه‌ی بووه.
مینگ چی كو ده‌ڵێ، به خستنه‌بازاڕی ئایفۆن 14 به جۆرێك كه كامێراكه‌ی 48 مێگاپێكسل بێ، ئه‌وا ده‌توانرێ وێنه به كواڵیتی زۆر به‌رز و ڤیدیۆیش به كوالێتی هه‌شت كه‌ی بگرێت، كه ئه‌مه‌یش پێشڤه‌چوونێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و خه‌یاڵییه.
یه‌كێكی تر له‌و زانیاریانه‌ی كه باسی لێوه كردووه، بریتییه له‌وه‌ی كه چیتر ئه‌پڵ له خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كانی ئایفۆن، به قه‌باره‌ی پله‌س و مینی مۆبایله‌كان ناخاته ڕوو و به ته‌واوی خۆی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه كه له‌مه‌ودوا ته‌نیا ئایفۆنه‌كان به یه‌ك قه‌باره ده‌بن، كه شاشه‌كه‌یان له نێوان 6.1 تا 6.7 ئینج ده‌بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی