سه‌ره‌كترین هۆكارێن بلندبوونا پله‌يا گه‌رماتيا ترومبێلێ”حه‌ماوه”
وشه:
شاره‌زایان ده‌ڵێن، به‌گشتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێل پێوه‌ندی به گۆڕانی وه‌رزه‌وه هه‌یه، وه‌ك ئێسته‌یش به‌ره‌و وه‌رزی گه‌رما ده‌ڕۆین، زۆر پێویسته شۆفێر ئاگاداری ئه‌و پله گه‌رمییه بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پارێزراو بێت و ئه‌و گه‌رمییه نه‌بێته هۆی گرفتی گه‌وره‌تر بۆ بزوێنه‌ر.
بۆیه له‌مباره‌یه‌وه ئیدریس عوسمان ئه‌ندازیاری میكانیكی، به ”وشه”ی ڕاگه‌یاند، هۆكاری جیاوازمان هه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێل. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئێسته به‌ره‌و وه‌رزی گه‌رما ده‌ڕۆین، بۆیه هۆشیاریی ده‌ده‌ینه شۆفێران به هه‌میشه‌یی ئاگایان له گێچی گه‌رمكردن بێت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی گرفت نه‌بن:
ئەم ئەندازیارە میکانیکییە دەڵێ، ئەمانە سەرەکیترین هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی ”حەماوە”:
یه‌كه‌م – خراپبوون و ئیشنه‌كردنی پانكه‌ی ڕادێته‌ر یان ئه‌قڵی پانكه‌كه.
دووه‌م – خراپبوونی سه‌ری ڕادێته‌ر.
سێیه‌م – خراپبوون و جامبوونی وه‌لفی حه‌ماوه یان لیك و لێچوونی ئاو له‌و شوێنه.
چواره‌م – كێشه له ڕادێته‌ر خۆی وه‌ك لێچوون و كوون بوون و گیرانی رادێته‌ر.
پێنجه‌م – ته‌قین و لێچوونی ئاو له جیانه‌كانی رۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاو بۆ ڕادێته‌ر.
شه‌شه‌م – ئیش نه‌كردن و خراپبوونی ترومپای ئاو.
حه‌وته‌م – كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ڕادێته‌ر یان كه‌مبوونی ئاوی خه‌زانی لاوه‌كی به‌هه‌ر هۆكارێك بێت.
هه‌شته‌م – لاوازبوون و ته‌قینی گاسكێت.
نۆیه‌م – كه‌مبوونی ئاستی ڕۆن یان به‌كارهێنانی ڕۆنی نه‌گونجاو كوالێتی خراپ.
ده‌یه‌م – به‌كارهێنانی ئاوی ئاسایی ماڵان بۆ ڕادیته‌ر.
یانزه‌یه‌م – لابردنی به‌ردی گزۆز، ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ر.
دوانزه‌یه‌م – لێچوونی ئاو له شوێنی به‌تاڵكردنی ئاوی ڕادیته‌ر به‌هۆی توند نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه.
سێزده‌یه‌م – كۆبوونه‌وه‌ی هه‌وا له ناو سیستمی ساردكه‌ره‌وه.
هۆشیاری ده‌دات كه ئه‌م حاڵه‌تانه به‌گوێره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها كۆن و نوێی ئۆتۆمبێله‌كه‌یش رۆڵ ده‌بینێت، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كۆنن، زیاتر كێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئۆتۆمبێلێك دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت له وه‌رزی گه‌رمادا، بۆیه وریاتربن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی