ئه‌وشاشيێن كۆمپیوته‌رى تێك دده‌ن!
كوردستان تيڤى:
زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر هه‌ندێك هه‌ڵه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی له ناوچوونی ئامێره‌كه یان له كاركه‌وتنی كۆمپیوته‌ره‌كه.
دیارترین ئه‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌رووی كۆمپیوته‌ره‌كان ده‌بێته‌وه، تێكچوونی HDD ”وه‌گه‌ڕخه‌ری دیسكی ڕه‌ق“ ئه‌وه‌ش له ئاكامی به‌ركه‌وتنێكی به‌هێز یان جووڵه‌پێكردنی به‌هێزی ئامێره‌كه‌یه، چونكه ئه‌م شوێنی یادگانه له زۆر پارچه‌ی میكانیكیی پێكدێت له ناوه‌وه، له كاركه‌وتنیشیان واتا نا‌توانیت كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌كاربهێنیت.
هه‌ر له‌و هه‌ڵه باوانه‌ی كه به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كاتێك كۆمپیوته‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك داده‌نێن كه رێگه نادات هه‌وا له ده‌ر‌چه‌كانی هه‌وای تایبه‌ت به پانكه‌ی سیسته‌می ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ی بچێته ژووره‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات پله‌ی گه‌رمی ماده‌ربۆرد ”ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی“ به‌رزبێته‌وه له‌كاتی كارپێكردنی و، زۆرجاریش به‌هۆی ئه‌مه‌وه كۆمپیوته‌ره‌كه له‌كاربكه‌وێت.
هه‌روه‌ها یه‌ك له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه دووچاری كۆمپیوته‌ره‌كانمان ده‌بێته‌وه، بارگاویكردنی به كاره‌بایه‌كی رێكنه‌خراو، بۆیه ئامۆژگارییه‌كان ده‌ڵێن ده‌بێت كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له رێگه‌ی ”ڤۆڵتاج“ه‌وه بارگاوی بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ران له‌كاتی هه‌ڵگرتنی كۆمپیوته‌ره‌كانیان به‌شێویه‌كی ناته‌ندروست، كۆمپیوته‌ره‌كانیان دووچاری تێكچوون و له‌ناوچوون ده‌بێته‌وه. بۆ نموونه زۆرێك له لاپتۆپه‌كان له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه و گواسته‌وه‌یان، مۆنیته‌ره‌كه‌یان له به‌شی سه‌ره‌كی جیا ده‌بێته‌وه..
سه‌رچاوه / Kurdistan CT
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی