مۆتۆرولا پێشكه‌فترین مۆبایل ئێخسته بازارى
وشه:
كۆمپانیای مۆتۆرولای ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه له داهاتوویه‌كی نزیك مۆبایلێكی نوێی خۆی به ناوی ڕازار ده‌خاته بازاڕه‌وه، كه توانی چه‌ماندنه‌وه‌ی هه‌یه و به ته‌نكترین و ناسكترین مۆبایل هه‌ژمار ده‌كرێ.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان و ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له كۆمپانیای مۆتۆرۆلای ئه‌مه‌ریكی دزه‌یان كردووه، به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ كۆمپانیاكه به نیازه مۆبایله نوێكه‌ی بخاته بازاڕه‌وه، كه جیا له‌وه‌ی توانای چه‌مانه‌وه‌ی هه‌یه، شاشه‌كه‌یشی به قه‌باره‌ی 6.2 بۆسه و به كوالێتی بینینی 876/2142 پێكسڵ دروست كردووه، ده‌توانرێ نیوه‌ی خواره‌وه‌ی بچه‌مێنرێته‌وه، جیا له‌وه‌یش مۆبایله‌كه به له‌مس كار ده‌كات و ده‌توانرێ ڤیدیۆ له‌سه‌ر ته‌واوی شاشه‌كه‌ی به شێوه‌ی چه‌مانه‌وه‌یش ببینن.
مۆبایله‌كه توانای چه‌مانه‌وه‌ی هه‌یه و به ته‌نكترین مۆبایل هه‌ژمار ده‌كرێ
ڕووی ده‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كه له دوو شاشه پێك دێ و هه‌ریه‌كه‌یان قه‌باره‌كه‌ی 2.5 بۆسه‌یه و ده‌توانرێ له هه‌ردوو به‌شی شاشه‌كه یان یه‌كێكیان پێوه‌ندیكردن و نامه ناردن و سه‌یركردنی وێنه و ڤیدیۆ سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش مۆبایله‌كه په‌نجه‌مۆری له‌سه‌ر داده‌نرێ، كامێراكه‌یشی به كوالێتی 16+ 12 مێگاپێكسڵ و پێشبینی ده‌كرێ پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی له جۆری سناپدراگۆن 710 بێ و ڕامه‌كه‌یشی شه‌ش گێگابایت و توانای پاترییه‌كه‌یشی دوو هه‌زار و 730 میلی ئه‌مپێر بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی