فەیسبووک و واتسئاپ نامێن نهێنی يێن بکارهێنەران ددەنە پۆلیسان
ZNA-هەولێر
تۆڕە کۆمەلایەتی و پەیوەندییەکانی (فەیسبوک و واتسئاپ) زانیاری و نامەی نهێنیی بەکارهێنەرانیان دەدنە پۆلیسی بەریتانی.
ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمریکا و بەریتانیا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی، ئەو تۆڕانە نامەی نهێنیی بەکارهێنەرانیان بدەنە پۆلیسی بەریتانی.
رێککەوتنەکە مانگی داهاتوو (مانگی 10ـی 2019) دەچێتە بواری جێبەجێکردن و بەپێیەوە، فەیسبوک و واتسئاپ ناچار دەبن بەشداریی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بکەن و نامەی نهێنیی ئەو کەسانە ئاشکرا بکەن، کە تۆمەتی مەترسیداری وەک تیرۆر و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵانیان دراوەتە پاڵ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی