ل فه‌یسبۆكێ ماسنجه‌رێ زارۆ‌كان هات داخستن
وشه:
فه‌یسبووك له ساڵی 2017 دا ئاپێكی تایبه‌تی بۆ منداڵان كرده‌وه به‌ناوی “Messenger Kids” كه ئه‌م ئاپه تایبه‌ته به منداڵان بۆ پێوه‌ندی نێوان دایك و باوك و منداڵه‌كه یان كه‌سه نزیكه‌كانی منداڵه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه مارك زوكه‌ربێرگ بڕیاری داخستنی مه‌سنجه‌ری منداڵانی دا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “usatoday” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین بڕیاری مارك زوكه‌ربێرگ ده‌دات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌هۆی زیادبوونی تایبه‌تمه‌ندی یاریی كردنی له‌ناو ئاپی مه‌سنجه‌ر به‌تایبه‌تیش مه‌سنجه‌ری منداڵان ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی خراپی خسته سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی به‌كاریده‌هێنن، له‌ڕووی كات و ته‌ندروستی چاویان كه ئه‌مه‌یش وای كرد به‌شێكی زۆر له خێزانی ئه‌و منداڵانه‌ی مه‌سنجه‌ر به‌كارده‌هێنن گله‌یی یان ریپۆرت له ئاپه‌كه بده‌ن.
ئه‌مه وای كرد مارك زوكه‌ربێرگ به‌رێوه‌به‌ری فه‌یسبووك بڕیاری داخستنی ئاپه‌كه بدات، به‌گوێره‌ی قسه‌كانی مارك له‌وه ده‌چێت ئاپه‌كه به‌ته‌واوه‌تی دابخرێت، به‌ڵام كاته‌كه دیار نییه، جگه له‌وه‌یش ئه‌گه‌ر هه‌یه كه ئاپه‌كه سنووردار بكه‌ن و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك نه‌هێڵن وه‌ك یارییه‌كان.
ماسنجه‌ر منداڵان ئاپێكی تایبه‌تمه‌ندی كۆمپانیای فه‌یسبووكه بۆ به‌كارهێنه‌رانی منداڵان دروست كراوه، تا له ڕێیه‌وه به كارهێنه‌رانی منداڵ نامه‌ی ده‌نگی و نووسراو و وێنه‌یی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر بیگۆڕنه‌وه و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان بكه‌ن، له ساڵی 2017 بۆ یه‌كه‌م جار ماسنجه‌ری منداڵان كرایه‌وه و بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌رده‌ست بوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی