سناپچات تایبه‌تمه‌نديه‌كا نوو زێده‌كر
وشه:
كۆمپانیای “Sanpchat lnc” له نوێترین كاری‌دا تایبه‌تمه‌نییه‌كی نوێی بۆ ئاپی سناپچات دانا ئه‌وه‌یش به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن بۆ زانینی نرخی گشت كاڵاكان له دنیادا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین تایبه‌ته‌ندی سناپچات ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانای “Sanpchat lnc” له كارێكی نوێ‌دا تایبه‌تمه‌دی كڕین و زانینی نرخه‌كانی كاڵاكانی ئه‌مه‌زۆنی زیاد كردووه بۆ ئاپه‌كه‌ی كه ده‌توانیت ته‌نیا له‌ڕێی به‌كارهێنانی سناپجاته‌وه نرخی گشت كاڵاكانی ئه‌مه‌زۆن بزانیت.
كۆمپانیای “Sanpchat lnc” ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه كارده‌كات ته‌نیا به‌ده‌ست داگرتن له‌سه‌ر كامێرای سانپچات و دیاریكردنی كاڵه‌كه له‌مه‌وه ئاپه‌كه ئۆتۆماتیكی نرخ و جۆری كاڵه‌كه‌ت پێده‌ڵێت و ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ داوایكه‌یت و بیكڕیت.
سناپچات یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی2011 له‌لایه‌ن كۆمپانای “Sanpchat lnc” ه‌وه دروست كرا. ئه‌م ئاپه بۆ وێنه‌گرتن و چاتكردن له نێوان هاوڕێیاندا دروست كراوه و له ساڵی 2011 ه‌وه تا ئێسته به ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سناپچات ده‌ڵێت، ئێسته ئه‌م ئاپه رۆژانه 187 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی