ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڤێ نامێ د ئینستاگرامى دا ڤه‌نه‌كه‌ن 

ڤێ نامێ د ئینستاگرامى دا ڤه‌نه‌كه‌ن 
باسنيوز:

ھۆشدارییەک بۆ بەکارھێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو بووەتەوە، کە تێیدا بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە لە نەکردنەوەی نامەیەک، ئاگادار دەکاتەوە.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ھۆشدارییەکیان بۆ بەکارھێنەرانی ئینستاگرام بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە نامەیەکی ساختە ئاگادار کردووەتەوە، باس لەوە کراوە، کە کۆمەڵە ھاکەرێک، لینکێکی ساختەیان دروست کردووە، کە لینکەکە ھەر جارە و بە ناونیشانێک بۆ بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕەی دەنێرن، بە کردنەوەشی، ئەگەرێکی زۆر ھەیە ھەژمارەکەی ھاک بکرێت، ھەروەھا وێنە و ڤیدیۆکانیشی بدزرێن.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی لەو مەترسییانە دوور بکەویتەوە، ئەوەیە کە ھەر کەسێکت نەناسی و لینکێکی بۆ ناردی و نەتزانی لینکەکە ھی چ ماڵپەڕێکە، ڕاستەوخۆ نامەکە بسڕەوە، ئەگەر دووبارە نامەکەت بۆ ھاتەوە و ھەمان لینکی تێدا بوو، بە خێرایی ئەو کەسەی نامەکەی بۆ ناردووی، بڵۆکی بکە، بەم شێوەیەش ھەژمارەکەت، نامە، وێنە و ڤیدیۆکانیشت پارێزراو دەبن.

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کراوە، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە و ڕکابەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi