چی ل سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیێن مۆبایلا یۆتافۆن3 دزانن
وشه
له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت زانیاری ورد له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یۆتافۆن3 بڵاوكرایه‌وه، كه یه‌كێكه له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتی چین و ڕووسیایه.
ئه‌و مۆبایله نوێیه به شاشه‌یه‌كی كوالێتی به‌رز له جۆری AMOLED به قه‌باره‌ی 5.5 بۆسه دروستكراوه و فوول ئێچ دیه و دوو شاشه‌ی ئێچ دی له‌سه‌ر یه‌ك به‌یه‌كه‌وه لكێنراوه و توانا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زۆر به‌رزكراوه‌ته‌وه.
توانای هه‌ڵگرتنی ئاسایی چوار گێگابایته و به پرۆسیسه‌رێكی كوالكۆم سناپدراگۆن 625 به‌رهه‌مهێنراوه و توانای پاتری شه‌حه‌كه‌ی 3200 میلی ئه‌مپێره و ده‌رچه‌ی یوئێس بی هه‌یه و هه‌ر له ڕێی ئه‌و ده‌رچه‌یه‌وه‌ش شه‌حن ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و مۆبایله به دوو جۆر به‌رهه‌مهێنراوه و خراوه‌ته بازاڕه‌كان كه یه‌كێكان قه‌باره‌ی 64 گێگابایت و ئه‌وه‌ی تریش 128 گێگابایته و به نرخی 350 دۆلار و 450 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌خرێنه بازاڕه‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م مۆبایلی هۆشمه‌ندی هاوبه‌شی ڕووسیا و چینه، ئه‌و دوو وڵاته نیازیانه بێنه نێو بازاڕی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه‌وه و له 16ی ئه‌م مانگه له پێشانگه‌ی ئێكسپۆ له وڵاتی چین ورده‌كارییه‌كانی خرایه‌ڕوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی