میرێ ئێزدیان:داخواز دكه‌ين ئه‌نجوومه‌نێ نوونه‌رێن عێراقێ كۆمكوژيا ئێزدیان ب جینۆساید بناسينت
K24 – هه‌ولێر:
میری ئێزدییان له عێراق و جیهان ئاشكرایكرد له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا داوایان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان به جینۆساید بناسێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، میر حازم ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان له عێراق و جیهان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای رۆحانی ئێزدییه‌كان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له به‌غدا باسی له ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كانی بۆ ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان و به‌غدا كرد.
میر حازم رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه، سه‌ردانی چه‌ندین وڵاتی، كه‌نداو، ئه‌وروپا، به‌ریتانیا و ڤاتیكانمان كردووه و له 22ـی مانگی رابردووش له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌بوون بۆ به‌شداریكردن له دانیشتنی تایبه‌ت به به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان هاوشێوه‌ی 12 وڵاتی دیكه.
میری ئێزدییه‌كان روونیكرده‌وه، له سه‌ردانه‌كانیدا، له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به پرسی په‌نابه‌ران و مافی مرۆڤ جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاریكردنی ئێزدییه‌كان كراوه‌ته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 250 هه‌زار ئاواره‌ی ئێزدی له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌ت، سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسییه‌كان، میری ئێزدییان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، جه‌خت له‌سه‌ر داوكاری ئێزدییه‌كان كراوه‌ته‌وه، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ناوچه وێرانبووه‌كانی ئێزدییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان.
هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال یه‌كێكی دیكه‌بوو كه میری ئێزدییان ئاماژه‌ی پێكرد و رایگه‌یاند، ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال له‌رووی ئه‌منی، كارگێری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق دووپاتكراوهتهوهو به‌تایبه‌ت له پرۆژه بودجه‌ی 2023ـدا پاره‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی شنگال ته‌رخانبكرێت.
سه‌باره‌ت به پرسه یاساییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهاته‌ی ئیزدیی، میر حازم باسی له‌وه‌كرد، داوایانكردووه یاسایه‌كی تایبه‌ت به دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش دابڕێژرێت و بڕیاری دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به كورسی كۆتای ئێزدییه‌كان جێبه‌جێبكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به فه‌رمی له رووی یاساییه‌وه، كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان به جینۆساید بناسێنێت.