نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

قاسم شەشۆ: سەرۆک بارزانی سۆزا خۆ بجيهـ ئانى بۆ ڕزگاركرنا ده‌ڤه‌رێن شنگالێ

قاسم شەشۆ: سەرۆک بارزانی سۆزا خۆ بجيهـ ئانى بۆ ڕزگاركرنا ده‌ڤه‌رێن شنگالێ
شنگال -KDP.info-

ھەشت ساڵ بەسەر ئازادکردنی ناحیەی سنوونێی سەر بە قەزای شنگال دەرباز دەبێت و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێ، ئازادکردنی سنوونێ و شنگال بە فەرمان و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی بەڕێوە چوو.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 لەگەڵ ھێرشی داگیرکاریی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەی شنگال یەکێک لەو شوێنانەی کەوتە ژێر دەستی داعش ناحیەی سنوونێ بوو، بەڵام خۆم پەیوەندیم بە سەرۆک بارزانییەوە کرد و سەرۆک بارزانی ھەموو ھاوکارییەکی پێشکەش کردین و خۆیشی بەشداریی کرد لە ئازادکردنی ناوچەکانی کوردانی ئێزدیدا، لە مانگی 12ی ساڵی 2014 لە ڕێگەی کاک مەسرور بارزانییەوە پەیوەندیم بە سەرۆک بازرانییەوە کرد بۆ ئەوەی ھاوکارمان بێت بۆ ئازادکردنی سنوونێ و ناوچەکانی دیکە.”

فەرماندەی کوردی ئێزدی گوتی: “ئێمە ئەو پێشمەرگانەی لەسەر چیای شنگال مابووینەوە، چەکمان لا بوو، بەڵام نان و خواردنمان لێ بڕا، بە فەرمانی سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی 18/12/2014 ھەموو ھاوکارییەکمان پێ گەیشت.”

قاسم شەشۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “ڕزگارکردنی ناحیەی سنوونێ لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە کاریگەریی ھەبوو لەسەر شکاندنی داعش لە ناوچەکانی دیکە و ئازادکردنی سەنتەری قەزای شنگال، سەرۆک بارزانی خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی بەرەکانی شەڕی دەکرد، چونکە پێشتر سەرۆک بارزانی بەڵێنی پێ دابووین ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئازادکردنی ھەموو خاکی دەڤەری شنگال و بەڵێنەکەیشی بردە سەر، لەبەر ئەوەیش سوپاسگوزاری سەرۆک بارزانی و ھەموو ھێزی پێشمەرگەین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi