ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کار بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای ئێزدییان دەکرێت

کار بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای ئێزدییان دەکرێت

باسنيوز:

کار بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای ئێزدییان دەکرێت و کەسایەتییەکی نزیکی میری ئێزدییان لەو بارەیەوە زانیاری ئاشکرا دەکات.

ئه‌ندازیار، خالد نه‌رمۆ، کەسایەتییەکی نزیکی میری ئێزدییان و سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەی پەرستگەی لالش، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”بە دەستپێشخەریی میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدیان، ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبوونەوەی بەرفرەوان لەسەر بابەتی دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای ئێزدیان بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ئێزدیان، هەرچەندە ئێزدییەکان بەڕێوەبەریی دیکەیان هەیە، وەکوو دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان و میری ئێزدییان، بەڵام پێویستیان بە دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی هەیە، بەتایبەتی بۆ کێشە کۆمەڵایەتی و ئیدارییەکانیان، بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان ڕێک بخەن و زیاتر داواکارییەکانی خۆیان دەرببڕن”.

ئه‌ندازیار، خالد نه‌رمۆ، ئاشکرایشی کرد: ”دەکرێ لەڕێی دامەزراوە فەرمییەکانەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەوڵەتانیش دان بە ئەنجوومەنی باڵای ئێزدییاندا بنێن وەکوو نوێنەرێکی شەرعیی خەڵکی ئێزدی و هیواوادارین کۆبوونەوەکانی میری ئێزدیان بەردەوام بن و لەو کۆبوونەوانەدا بڕیاری لێ بدرێت”.

ئاماژەی بەوەش دا: ”پێشتریش هێندێک کار لەسەر ئەو بابەتە کراوە بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنی بڵندی ئێزدییان و هیوادارین هەنگاوی ڕژد بنرێت بۆ دامەزراندنی دامەزراوەیەکی بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدیان لە لایەنی ئایینی و کۆمەڵایەتییەوە”.

گوتیشی: ”تاکوو ئێستا پێشنیار هەن، بەڵام نەبوونەتە بڕیار، زۆربەی پێشنیارەکان ئەوەیە کە پێویستە ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان هەر بمێنێت بۆ کاروباری ئایینی و پێشنیاری دیکەش هەیە کە ئەو ئەنجوومەنە بەرفرەوانتر بکرێت و خەڵکی ئێزدی لە هەموو دەڤەرەکانەوە تێێدا ببنە ئەندام و ئەنجوومەنی باڵای ئێزدییانیش بۆ کاروباری ئیداری و کۆمەڵایەتی دابمەزرێت، تا ئێستا ئەو بابەتە لە گەنگەشەدایە و هێشتا هیچ بڕیارێکی لێ نەدراوە”.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi