نیسان 16, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بابەشێخی ئێزدییەکان دەکات

نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بابەشێخی ئێزدییەکان دەکات

رووداو دیجیتاڵ:
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی برایەکی بابەشێخ، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی شێخ عەلی ئیلیاس کرد و رایگەیاند کە هاوسۆز و هاوخەمی ئەوان و کەسوکاریانە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 16-09-2022 بەبۆنەی کۆچی دوایی حه‌جى ئيلياس، برای شێخ عەلی ئیلیاس، بابەشێخی ئێزدییان، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و هیوای خواست کە خوای گەورە بە بەزەیی خۆی شادی بکات و ئارامیش بە کەسوکارەکەی ببەخشێت.
حەجی ئیلیاس، برای بابەشێخی ئێزدییەکان لە ساڵی 1955 لەدایکبووە و رۆژی شەممە 10-9-2022 لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
شێخ ئیلیاس رۆژی چوارشەممە 14-09-2022 لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلەوە تەرمەکەی گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لە کۆمەڵگەی شێخکا لە سنووری ناحیەی ئەلقووش کە زێدی باوک و باپیرانیەتی، بەخاک سپێردرا.
بەگوتەی سەباح شێخ سەمیر کە نزیکی ئەوانە، حەجی ئیلیاس نزیکەی 15 ساڵ بوو لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ بوو. هەروەها نزیکەی سێ مانگیش بوو بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە چارەسەری وەردەگرت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامە هاوخەمییەکەیدا هیوای تەمەندرێژی و لەشساخی بۆ بابەشێخ و خێزانەکی خواست و گوتیشی، “هاوسۆز و هاوخەمی بابەشێخ و خێزانەکەییم.”
حەجی ئیلیاس لەدوای خۆی چوار کوڕ و چوار کچی بەجێهێشت.
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi