ئێكهمين رێڤهبهرێ ناحيا خانكێ دهست ب كاربوو
باسنيوز:
دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کۆمەڵگەی خانکێ ببێتە ناحیە، دەست بە کاری بەناحیەبوونی کراوە و ئێستاش بڕیار دراوە لەم ڕۆژانەدا بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ دەستبەکار بێت.
شهمعون شلێمون، جێگرى پارێزگاری دهۆك بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”فهرمان دهرچووه بۆ دهستبەكاربوونی یەکەمین بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ و دەست بە کاری بەناحیەبوونی خانکێ کراوە و چاوەڕێ دەکرێت لەم یەک دوو ڕۆژەدا فەرمانی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.”
بڕیاری بەناحیەبوونی خانكێ دەبێتە هۆی ئەوەی کە باشتر خزمەت بە هاووڵاتیان بکرێت و لەو چوارچێوەیەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و کردنەوەی دامودەزگاکانی حکوومەت دەدات بۆ ئەوەی پتر خزمەتی هاووڵاتیان بکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی