ب بریارا مەسرور بارزانی 73ملیۆن دینار بۆ مهزاختيێن هاتن وچۆنا قوتابیێن شنگالێ هاتنه تەرخانكرن
باسنيوز:
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رای گەیاند کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە لەسەر تەرخانکردنی خەرجیی هاتوچۆی قوتابییانی قۆناغی 12ی شنگال و دەوروبەری بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان.
سامان سیوەیلی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی حەفتا و سێ ملیۆن دینار، بۆ خەرجی هاتوچۆی قوتابیانی شنگال و دەوروبەری، بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دھۆک”.
سیوەیلی ئاشکراشی کرد کە (667) قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی سوودمەند دەبن لەم پشتیوانییە داراییە.