نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شێخ شامۆ:حکوومەتا عێراقێ کەمتەرخەمە ل بجهئينانا ڕێککەفتنا شنگالێ دا

شێخ شامۆ:حکوومەتا عێراقێ کەمتەرخەمە ل بجهئينانا ڕێککەفتنا شنگالێ دا

دهۆک-KDP.info-

ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێنی کوردستان بۆ کاروباری ئێزدییان دەڵێت، ئەگەر حکوومەتی عێراقی لە قەزای شنگال دەسەڵاتی هەبووایە، ئێستا ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی شارەکە کەوتبووە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر لە ساڵێکە ڕێککەوتنێک بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراقدا واژۆ کراوە کە چەندین ماددە و بڕگەی بواری ئەمنی و ئیداری و خزمەتگوزاریی لەخۆی گرتووە، لەوبارەیەوە، شێخ شامۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ”ئێستا ڕەوشی شنگال لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، گرووپە بەدەر لە یاساکان دەستیان بەسەر شارەکەدا گرتووە و زیان بە خەڵکی شارەکە دەگەیەنن و حکوومەتی عێراقی هیچ دەسەڵاتێکی لەو شارەدا نییە.

گوتیشی: ”ئێستا قەزای شنگال لە دەسەڵاتی حکوومەتی عێراق دەرچووە و هێزەکانی عێراق توانای دەرکردنی گرووپە نەشەرعی و بەدەر لە یاساکانیان لە شارەکە نییە، ساڵێک لە ڕێککەوتنی شنگال تێ پەڕی، حکوومەتی عێراق نەیتوانی هێزە نایاسایی و نەشەرعییەکان دەربکات و ڕێککەوتنەکەش نەکەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە.”

ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری ئێزدییان ئاماژەیشی دا: ”لە بانگەشەی هەڵبژاردنیشدا ئەو هێزانە نەیانهێشت کاندیدانی پارتی لەنێو شنگالدا بانگەشە بکەن و ڕێگڕییان لێ کردن، ئەمەش نیشانەی بێهێزی و بێدەسەڵاتیی حکوومەتی عێراقە کە ناتوانێت ئەو هێزانە لە شارەکە دەربکات.”

دەشڵێت: ”دەبێت حکوومەتی عێراق لە خۆی بپرسێت کە بۆچی چەندین ساڵە ئاوارەکان ناگەڕێنەوە و خەڵک ژیانی کەمپەکانیان هەڵبژاردووە؟ ئەمە پرسیارێکە دەبێ حکوومەتی عێراق لە خۆی بکات، چونکە هەر خۆیان هۆکارن، خەڵکی شنگال نایانەوێت بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزانە.”

” شنگالییەکان لە هەڵبژاردندا سەلماندیان کێیان دەوێت و بە دەنگەکانیان سەلماندیان کە ئەو هێزانەی لە شارەکەیاندان، خۆسەپێنن، بۆیە ئەو ڕێککەوتنامەیەی کە بە پێشوازیی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی واژۆ کراوە، دەبێت بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.” شێخ شامۆ وای گوت.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاندووە، هیچ ڕیگری و ئاستەنگییەک نەهاتووەتە سەر ڕێی ڕێککەوتنی شنگال و هیچ هێزو گرووپێکی چەکدار لە شنگالدا نییە، لەو بارەیەوە شێخ شامۆ گوتی: ”پیمان سەیرە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە ئاستێکی باڵای وڵاتەوە ئەم جۆرە لێدوانانە دەدات و واقیعی دۆخی خراپی شنگال و ڕاستییەکان دەشارێتەوە، هەمووان ئاگاداری ئەوەن ڕێگڕی بەرانبەر جێبەجێکردنی ڕێککەتنی شنگال هەیە و چەندین گرووپی نایاسایی لەو شارەدا هەن کە ئەوان هۆکاری جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگالن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi