نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا کۆچ و كۆچبه‌ران500 هەزار دیناران دده‌تە ئاوارێن کەمپا شاریا

وەزارەتا کۆچ و كۆچبه‌ران500 هەزار دیناران دده‌تە ئاوارێن کەمپا شاریا

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، دەستمان بە پێدانی 500 هەزار دیناری بەخشش بە ئاوارە ئێزدییە زیانلێکەوتووەکانی کەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆک کرد.

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا کە نووسینگەکەی بڵاوی کردەوە رایگەیاند: “دەستمان بە پێدانی ئەو بەخششە داراییە کرد کە 500 هەزار دینارە بۆ هەر خێزانێک و سەرۆکوەزیران بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکانی ئاگرەکەی کەمپی شاریای ئاوارە ئێزدییەکان لە پارێزگای دهۆک دیاری کردووە”.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران گوتیشی: “بەخششەکە کە لیژنەی بەرپرسی بەدواداچوونی بابەتەکە دابەشی کرد؛ درایە 136 خێزانی ئاوارە”.

دوای ئاگرکەوتنەوەکە ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، “250 خێوەت، پێنج هەزار بەتانی، سێ هەزار کارتۆن زەیت، 250 کارتۆن کەلوپەل و پێدوایستی منداڵان و سێ هەزار و600 کەلوپەلی پاککەرەوەیان وەکو هاوکاری بۆ کەمپەکە ناردووە.”

هەروەها ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە تویتێکدا لەبارەی ئاگرکەوتنەوەکە رایگەیاند، “خەمبارن” بەو رووداوە و کاردەکەن تاوەکو بە رێگەیەکی دروست هاوکاریی خێزانە زیانلێکەوتووەکان بکەن.

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی کەمپی شاریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، قسەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە، “رێنوێنیی كردین بەپێدانی قەرەبووی دارایی بە نزیکەی 500 هەزار دینار بۆ هەر خێزانێکی زیانلێکەوتوو”.

لەبارەى زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی کەمپى شاریا، عەلی تەتەر، پارێزگای دهۆک رایگەیاند: 370 خێوەت سووتان، هەروەها 184 خێزان و 994 کەس هەموو کەلوپەل و سامانیان لەنێوچوو.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێ؛ 26 کەمپی ئاوارەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان هەن؛ کە 16 کەمپیان لە پارێزگای دهۆکن و 27 هەزار ئاوارەی ئێزدی خەڵکی شنگال تێیاندا نیشتەجێن، هەروەها 6 کەمپیان لە پارێزگای هەولێر و 4 کەمپیان لە پارێزگای سلێمانین، بە تێکڕاش زیاتر لە 37 هەزار خێزان لەو کەمپانە نیشتەجێن.

کەمپی شاریا لە سنووری شارۆچکەی سێمێل نزیکەی 4 هەزار خێوەتی تێدایە و 13 کیلۆمەتر لە باشووری پارێزگای دهۆک دوورە، کەمپەکە لە 4ی حوزەیرانی 2021 دا گڕیگرت و دوای چەند کاژێرێک ئاگرەکە کوژێندرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi