ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هاريكاريێن دارايى لسه‌ر خێزانێن ئاوارێن شنگال دێ ئێنه‌ به‌لاڤكرن

هاريكاريێن دارايى لسه‌ر خێزانێن ئاوارێن شنگال دێ ئێنه‌ به‌لاڤكرن

وشه‌:
بەمەبەستی هاندان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی شنگال بۆ زێدی خۆیان، ڕێكخراوی IOM بڕە پارەیەك بۆ ئاوارەكانی شنگال خەرج دەكات و قایمقامی شنگالیش دەڵێت، پرۆسەی دابەشكردنی پارەكە دەستی پێ‌ كردووە.

ئەمڕۆ دووشەم 26ـی نیسان، مەحما خەلیل قایمقامی شنگال، بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، بۆ هاندانی ئاوارەكان كە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بڕی هاوكارییەكە 320 دۆلاری ئەمەریكییە بۆ هەر خێزانێك كە لەلایەن رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ IOMـەوە خەرج دەكرێ‌.

قایمقامی شنگال گوتی، خەرجكردنی ئەو پارەیە تەنیا وەك هاندانێكە بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، ئەمەریكاش لە ڕێی نوێنەرایەتی خۆی لە كوردستان پاڵپشتیی ئەم هەنگاوە دەكات.

باسی لەوەش كرد، لە قۆناغی یەكەمدا هاوكاریی هەزار و 400 خێزان كراوە، بڕیاریشە بەردەوام بێت تا زۆرترین ئاوارە تێیدا سوودمەند بن.

بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكە لە شنگال و باشووری ڕۆژئاوای شارۆكەكە، تا ئێستە ئاوارەكان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و هەمیشە مەترسی ئەو چەكدارانەیان بەسەرەوەیە.

لەماوەی ڕابردوودا ڕێككەوتنێك لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییكردنەوی دۆخی شنگال واژوو كرا، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی پەكەكە، تا ئێستە ئەو ڕێككەوتنە نەچووەتە بواری جێبەجێكردن و چەند جارێكیش بەریەككەوتن لە نێوان چەكدارانی پەكەكە و سوپای عێراق ڕووی داوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi