لژنا ده‌ڤه‌رێن كوردستانی:په‌كه‌كه و حه‌شدا شه‌عبى رێگريێ ل بجهئينانا رێككه‌فتنا شنگال دكن
باسنيوز:
سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان وێڕای ئەوەی ئاماژەی بە گرنگیی سیاسی و مێژوویی ڕێككەوتننامەی ئاساییكردنەوەی ڕەوشی شنگال كرد، ئاشكراشی كرد كە پەكەكە و حەشدی شەعبی ڕێگری لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە دەكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 22/11/2020، جوان ڕۆژبه‌یانى، سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند ڕێككه‌وتنی شنگال گرنگییه‌كی زۆری له ڕووی سیاسی و مێژووییه‌وه هەیە و هه‌نگاوێكیشه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕەوشی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی دیكە و بناغه‌یه‌ك ده‌بێ بۆ ئاسانكاریی قۆناغی یه‌كه‌می مادده‌ی ۱٤٠، كه ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕەوشی ناوچە كوردستانییەكانە و ده‌رگا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه ده‌كاته‌وه.
ئاماژەی بەوەش كرد، ڕێككەوتنەكە ئومێدێكی گه‌وره‌شه بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه، چونكە هیوای جێبەجێكردنی ماددەی 140 كز بووبوو، به‌ڵام به‌م رێككه‌وتنه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له چاوه‌ڕوانیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هیوایه‌ن كه ساڵانێكە چاوه‌ڕێن چارەنووسیان دیاری بكرێ.
تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كە په‌كه‌كه و حه‌شدی شەعبی ڕێگرییه‌كی زۆر له جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه دەكەن و بەربەستی زۆری ده‌هێننه پێش، چ له ڕێگای هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان یان له ڕێگای هەڵكوتانه سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا و سووتاندنی ئاڵای كوردستان بێ.
جوان رۆژبەیانی، دووپاتیشی كردەوە، ئه‌م ڕێككه‌وتنه به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه و ده‌بێ حكوومه‌تی ناوه‌ند پێوەی پابه‌ند بێت و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاساییكردنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی له ئه‌ستۆ بگرن. به پێی ده‌ستووریش ناوچه كوردستانییه‌كان له به‌ڕێوه‌بردندا له ئه‌ستۆی هەرێمی كوردستان و عێراقدایە تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی