ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

خه‌لاته‌كێ نێڤ دەولەتی ب رێڤه‌به‌رێ نڤيسينگه‌ها رزگاركرنا ئێزديان هاته‌ په‌خشين 

خه‌لاته‌كێ نێڤ دەولەتی ب رێڤه‌به‌رێ نڤيسينگه‌ها رزگاركرنا ئێزديان هاته‌ په‌خشين 

باسنيوز:

حوسێن قائیدی ئێزدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزیدی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستا ١٧یەمین خەڵاتی (سێرجیۆ دی ڤیێرا دیمێلۆ)ی پێ بەخشراوە کە ساڵانە لە پۆڵەندا پێشکەش بەو کەس یان دامەزراوانە دەکرێت، کە لە بانگەشەکردن بۆ مافەکانی مرۆڤ و دیالۆگدا کاریگەرییان هەبووە.

لەمبارەوە ماڵپەڕی کەناڵی (کوردستان ٢٤) بڵاوی کردووەتەوە ئەو خەڵاتە، بە ناوی سێرجیۆ دی مێلۆ کراوە (سێرجیۆ لە ساڵانی 2002 بۆ 2003 سەرۆکی کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بۆ مافەکانی مرۆڤ)، ئەمە 17ـەیەمین جارە خەڵاتەکە دابەش دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا دامەزراوەی ڤیلا دێسیۆس، رای گەیاندووە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە 10ـی ئۆکتۆبەر لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ساز دەکرێت.

حوسێن قائیدی ئێزدی، لەدایکبووی پارێزگای دهۆکە و لە ساڵی 2014ـەوە دوای ئەوەی داعش زۆربەی ناوچەکانی ئێزدییەکانی داگیر کرد، دەستی بە هەڵمەتێک کرد بۆ دۆزینەوەی رفێندراوانی ئێزدی و رزگارکردنیان و گەڕاندنەوەیان بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتی لە هەوڵەکانی قائیدی کردووە و لە مانگی ئابی 2014 نووسینگەیەکی بەناوی نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدیان لە دهۆک دامەزراند، لەو کاتەوە حوسێن قائیدی بەڕێوەبەری نووسینگەکەیە.

ئەمە یەکەم خەڵات نییە پێشکەشی حوسێن قائیدی دەکرێت و لە مانگی نۆڤەمبەری رابردوودا قائیدی هاوکات بەهۆی رزگارکردنی هەزاران ژنی ئێزدی لەدەستی داعش، خەڵاتی دایکە تێریزای پێ بەخشرا.

نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدیان کە سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بەپێی داتا فەرمییەکانی لە کۆی شەش هەزار و 417 کەسی رفێندراو لەلایەن داعشەوە تاکو ئێست سێ هەزار وا 537 ئێزدیی لەدەستی داعش رزگا کردووە. بەگشتی تاکوو ئێستاش نزیکەی دوو هەزار و 880 ئێزدی بێسەروشوێنن.

زیاد ڕەئووف، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا بە کوردستان24ـی راگەیاندووە خەڵاتەکە “گرنگیدانی پۆڵاندا بە چارەنووسی ئێزدییەکان دەردەخات. ئەو کۆمیتەیەی بڕیاری داوە خەڵاتەکە بە کێ دەبەخشرێت، پێکدێت لە: سەرۆکی پۆڵەندا، کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران(UNHCR)، وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەند، باڵیۆزی بەرازیل لە پۆڵەندا، باڵیۆزی سوید لە پۆڵەندا و ژمارەیەک رێکخراوی دیکەش”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi