حكوومه‌تا هه‌رێمێ هه‌موو پێتڤيێن قوتابخانێن شنگال دابين دكت
وشه:
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال رای گه‌یاند، له شنگال و ده‌وروبه‌ری 115 قوتابخانه كراونه‌ته‌وه كه نۆ هه‌زار قوتابی تێیاندا ده‌خوێنن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پێداویستی بۆ قوتابخانه‌كان دابین كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی تشرینی دووه‌م، مه‌یسه‌ر حه‌جی ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال بۆ “وشه” گوتی، دۆخی په‌روه‌رده له شنگال زۆر باشه و ھه‌ندێك قوتابخانه‌مان له شنگال كردووه‌ته‌وه، به‌شێكیش له ھه‌رێمی كوردستان له كه‌مپه‌كان كراونه‌ته‌وه كه له كه‌مپه‌كان 42 قوتابخانه و له‌ناو شنگالیش 46 قوتابخانه‌ی نوێ كراونه‌ته‌وه، كردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌یش به هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداویستی سه‌ره‌كیی دابین كردووه
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداویستی سه‌ره‌كیی دابین كردووه و بڕیاره ئه‌وانه‌ی ماون ئه‌وانیش دابین بكات، بۆیه حاڵی پرۆسه‌ی خوێندن له شنگال وه‌ك ئه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستانه و “حكوومه‌تی عێراق هیچی بۆ ئێمه نه‌كردووه” .
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی قوتابیان له زیادبوونه و ئێسته گه‌یشتوونه‌ته نۆ ھه‌زار قوتابی، بۆیه پرۆسه‌ی خوێندن له شنگال به ھه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕوات .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی