ئه‌مریكا داخوازا ده‌رخستنا په‌كه‌كێ ل شنگال د‌كت
K24 – ھەولێر
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوا دەكات شنگال لە پەكەكە و گرووپە میلیشیاكانی دیكە پاكبكرێتەوە. فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئێزدخان په‌سنی داواكارییه‌كی ئه‌مەریكا بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه له شنگال ده‌كات و به گرنگ وه‌سفی ده‌كات.
جۆی هوود، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له واشنتن، رایگه‌یاند كه شنگال باشترین شوێنه بۆ ده‌ستپێكردنی رێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مەریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا و توركیا و به پشتگیریی ئه‌مەریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێن ناوچه‌یه‌كی وه‌كو شنگال له گرووپه میلیشیاكان پاكبكرێنه‌وه كه له‌نێویشیان په‌كه‌كه‌ی تێدا بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مەریكا گوتیشی، دواتر ده‌كرێ ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌شی مه‌ده‌نی بۆ شنگال دابنرێت و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه قبوڵكراو بێت.
لەبارەی ئەو داوایەی ئەمەریكا، حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئێزدخان، بە كوردستان24ی رایگه‌یاند، گرنگه پرسی شنگال به جددی وه‌ربگیرێت و ده‌بێت شنگال له ململانێكان دووربخرێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی