ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کوردێن ئێزدی 13 سال پشتى په‌قينێن مه‌زن يێن گرعزێر و سیبا شێخ خدرێ

کوردێن ئێزدی 13 سال پشتى په‌قينێن مه‌زن يێن گرعزێر و سیبا شێخ خدرێ
رووداو – شنگال

لە 14ی ئابی 2007ـدا دوو بارهەڵگری پڕ لە تەقەمەنی لەناو کۆمەڵگەکانی گرعوزێر و سیبا شێخ خدر تەقێنرانەوە و لە ئەنجامدا 314 هاونیشتمانی کوردی ئێزدی شەهید بوون و 70 کەس بێسەروشوێن بوون و زیاتر لە 700 کەس برینداربوون. کوردانی ئێزدی دەڵێن هێشتا حکومەتی عێراق قەرەبووی نەکردوونەتەوە.

زەید خەلەف، خوێندکارە و دەڵێت، “13 ساڵە باوکم لە تەقینەوەکەی گرعوزیردا شەهید بووە و تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق بە شەهید ئەژماری نەکردوون و قەرەبووی نەکردووینەتەوە”.

رۆژی 14ی ئابی 2007کاژێر 07:00ـی ئێوارە بارهەڵگرێکی پڕ لە تی ئێن تی لەناو بازاڕی شارۆچکەی گرعوزێردا تەقێنرایەوە.

عەلی حەسان، کرێکارە و شایەتحاڵی رووداوەکەیە و دەڵێت، “دوو برام ون بووبوون. من بۆیان دەگەڕام. چوومە شوێنی تەقینەوەکە هەمووی لاشە بوو و بەسەر یەکدا تێکەڵ بووبوون. خۆ من کەسم نەدەناسییەوە هەموویان سووتابوون. هەبوو دەستی پەڕیبوو، هەبوو لاقی پەڕیبوو و هەبوو سەری پەڕیبوو”.

لە تەقینەوەکانی گرعوزێر و سیبا شێخ خدردا 700 کەس بریندار بوون و نزیکەی 500 خانوویش بە تەواوی وێران بوون.

موراد عەلی یەکێکە لە کەسوکاری قوربانییەکان و دەڵێت، “کوڕێکمان و چوار-پێنج خزممان مردن. کوڕەکەمان 13 ساڵان بوو، لەگەڵ هاوڕێکانیدا چووبووە بازاڕ. کاتێک تەقینەوەکە روویدابوو ئەویش تێدا چوو”.

ئێزدییەکان تەقینەوەکانی ساڵی 2007 بە کۆمەڵکوژیی ژمارە 73 ئەژمار دەکەن. ئەو قوربانییانە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەکو شەهید ناسێنران.

لە تەقینەوەکانی گرعوزێردا ئەو کەسانەی بە تەواوەتی سووتاون و نەناسراونەتەوە، لە سێ گۆڕی بەکۆمەڵدا لە مەزارگەی شێخ مەندی باشووری چیای شنگالدا نێژراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi