ئێزدی داخوازا پۆستێن ئيدارى ل پارێزگهها دهۆكێ دکن
دهۆک – KDP.info –
وەکیلی میری ئێزدییان بۆ کاروباری پەیوەندییەکان دەڵێ، لە گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی پارێزگای دهۆکدا داوامان کردووە کوردانی ئێزدی ڕۆڵی کارایان هەبێت.
جەهوەر عەلی بەگ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “پێویستە ئێزدییەکان پشکداریی کارایان لە ئیدارەی نوێی پارێزگای دهۆکدا هەبێت، چونکە پێکهاتەی دووەمی ئەم شارەن.”
گوتیشی: “داوامان کردووە لە قایمقامەکان و بەڕێوبەرە گشتییەکان و بەڕێوبەری ناحیەکان ڕۆڵ بە ئێمەی ئیزدی بدرێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی