ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

4608 بەلگە بۆ جینۆساید ناساندنا كه‌يسا ئێزدیان هاتينه‌ كۆمكرن 

4608 بەلگە بۆ جینۆساید ناساندنا كه‌يسا ئێزدیان هاتينه‌ كۆمكرن 
رووداو-دهۆك

نزیكەی پێنج هەزار دۆسیە لەبارەی جینۆسایدی ئێزدییەكان لەلایەن دەستەی كۆكردنەوە و لێكۆڵینەوەی بەڵگەنامەكانی دۆسیەی شنگال لە دهۆك تۆماركراون، بەڵام دەستەكە دەڵێت بەغدا هاوكارییان ناكات بۆ ئەوەی دۆسیەكان بگەیەننە دادگای نێودەوڵەتی، تاوەكو لە رێگەی ئەو دادگایەوە ئەو كەیسە وەك جینۆساید بناسێنن. سەرۆكی دەستەكە دەڵێت بەبێ‌ بەغدا ناتوانن دۆسیەكە بجوڵێنن.

پەلاماری داعش بۆ سەر شنگال و دەوروبەری، ئاوارەبوونی زیاتر لە 360 هەزار كوردی ئێزدی لێكەوتەوە كە ژمارەیەكی زۆریان روویان لە پارێزگای دهۆك كرد، پاشان دەیان هەزاریان بە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكادا بڵاوبوونەوە.

رۆژی سێی ئەم مانگە پێنج ساڵ بەسەر پەلامارەكەی داعش بۆ سەر شنگال و دەوروبەری تێپەڕی كە بەهۆیەوە نزیكەی 6500 كوردی ئێزدی كەوتنە دەستی چەكدارانی داعش، زۆربەی نێرینەكان هەر لە زێدی خۆیان گوللەباران كران و ئافرەت و منداڵەكانیش بە ناوچەی قەڵەمڕەوی داعشدا بڵاوكرانەوە.

هەر دوای ئەو كارەساتە، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستەیەكی بەناوی دەستەی كۆكردنەوە و لێكۆڵینەوە لە بەڵگەنامەكانی دۆسیەی شنگال دامەزراند.

دادوەر ئەیمەن مستەفا، سەرۆكی دەستەی كۆكردنەوە و لێكۆڵینەوە لە بەڵگەنامەكانی دۆسیەی شنگال لە دهۆك بە (رووداو)ی گوت: “ئامانج لە دامەزراندنی ئەو دەستەیە ئەوە بوو ئەوەی بەسەر ئێزدییەكان هات لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە وەك جینۆساید بناسێنرێ‌. بۆ ئەمە پێویستمان بە بەڵگە بوو، تاوەكو ئێستاش 4608 بەڵگەمان كۆكردوونەتەوە”.

دەستەكە زۆرتر بەدوای ئەو بەڵگەنامانەدا گەڕاوە كە بۆ ناساندنی تاوانەكە وەكو جینۆساید پێویستن. لەوانەش: رفاندن،
گرتن، لێكدی جیاكردنەوە، بە كۆیلەكردن، دەستدرێژی و زۆرلێكردن بۆ گۆڕینی ئاین.

دادوەر ئەیمەن، خۆی گوێی لە بەسەرهاتی زۆربەی ئەو كەسانە بووە كە بۆ دەستەكەیان گێڕاوەتەوە، بەڵام ئەو بەسەرهاتەی قەت لە بیری ناكات چیرۆكی كچێكی نۆ ساڵان بووە كە دوای رفاندنی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، بەو تەمەنە كەمەوە دەستدرێژی كرابووە سەر.

بەپێی دوایین ئاماری نووسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی، بەهۆی پەلاماری داعش بۆ سەر شنگال، 1293 كەس شەهید بوون كە زۆربەیان لە 80 گۆڕی بە كۆمەڵدان.. 2745 منداڵیش بێ‌ باوك بوون.

6417 ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێنران: (3548 كەس لە رەگەزی مێ‌ و 2869 كەس لە رەگەزی نێر). لەوانەش تا ئێستا 3509 كەسیان رزگار كراون: (1192 ئافرەت و 337 پیاو، لەگەڵ 1033 منداڵی كچ و 943 منداڵی كوڕ).

ئەوانەی چارەنووسیان دیار نییە 2908 كەسن. لەو ژمارەیەش 1323 كەسیان ئافرەت و 1585 كەسیان لە رەگەزی نێرن.

زۆربەی ئێزدییەكان چاوەڕێن كەیسەكەیان وەك جینۆساید بناسرێ‌ و هەر هیچ نەبێ‌ قەرەبوو بكرێنەوە، بۆ ئەوەی كەمێك لە ئازارەكانیان كەم ببێتەوە، بەڵام دادوەر ئەیمەن مستەفا دەڵێت “بەداخەوە لەبەر ئەوەی كوردستان دەوڵەت نییە، ناتوانین راستەوخۆ ئەو بەڵگانە پێشكەشی دادگای نێودەوڵەتی بكەین. ئەو كارە لە رێگەی بەغداوە دەكرێ‌، ئەوانیش هاوكار نین”.

رۆژی 3ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان، رۆژی سێی ئابی وەكو رۆژی جینۆسایدی ئێزدییەكان لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ناساند و داوای لە حكومەتی عێراقیش كرد قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكاتەوە.

هەنا سالم رزگاربوویەكی دەستی داعشە، بێ ئومێدە لەوەی قەرەبووی زیانەكانیان بكرێتەوە و دەڵێت: “ئێمە بێزار بووین لە گێڕانەوەی چیرۆكەكانمان. قسە بەسە، ئیدی كاتی كردارە”.

هەنا دەشڵێت: “ئەو رەوشەی بەسەر شنگالدا هاتووە بە تەنیا بە حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەر ناكرێ‌، بەڵكو پێویستی بە كۆمەكی حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi