وه‌زاره‌تا ده‌رڤه‌يا ئه‌مریكا كچه‌كا كوردا ئێزدى خه‌لاتكر
K24 – هه‌ولێر:
دوو كچی كورد، له ریزی 8 گه‌نجی دیكه له سه‌رتاسه‌ری جیهان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵاتی سه‌ركرده‌ی گه‌نجیان پێده‌درێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر وێبسایتی خۆی، راگه‌یاندنی خه‌ڵاته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ریه‌ك له كچه كوردی ئێزدی، نیشته‌جێی وڵاتی لیتوانیا زینه سالم حه‌سه‌ن حه‌مۆ و سارا عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حمانی خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه.
وه‌ك له وێبسایتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، زینه له رێگه‌ی زوومی كامێرا و وێنه‌كانی، توانیویه‌تی رۆڵی له نیشاندانی ره‌وشی ناهه‌مواری ئێزدییه‌كان له دوای كۆمه‌ڵكوژكردنییان له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه بگوازێته‌وه و نیشانی جیهانی بدات، به‌مه‌ش بووه‌ته شایه‌تێك له‌سه‌ر رووداوه‌كان.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، سارا عه‌بدوڵڵا، چالاكوانی مه‌ده‌نی و مافه‌كانی مرۆڤه، توانیویه‌تی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نج و كه‌سێكی خۆبه‌خش ده‌ربكه‌وێت و خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ركرده‌ی گه‌نج به‌ده‌ست بهێنێت، رۆڵی دیاریشی له هاوكاری ژنان و منداڵاندا هه‌بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ردوو كچه‌كه بانگهێشتی ئه‌مه‌ریكا كراون و له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو خوولی تایبه‌تییان بۆ ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن شێوازی كاره‌كانییان پێشبخه‌ن.
هاوكات به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه بووه و له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی: “شانازی به هه‌ریه‌ك له زینا سالم حه‌سه‌ن حه‌مۆ كچه كوردی ئێزدی و سارا عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حمان ده‌كه‌م، كه خه‌ڵاتی سه‌ركرده‌ی گه‌نجیان پێ به‌خشرا و رۆڵیان له ئاشته‌واییدا هه‌بووه”.
رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی سه‌ركرده‌ی گه‌نج, له 2ی ئایار/ مایۆ له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی