نیسان 25, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

“خەلكێ ل ناڤ شنگالێ دا داخوازا ڤه‌گەريانا پێشمەرگەى دكن”

“خەلكێ ل ناڤ شنگالێ دا داخوازا ڤه‌گەريانا پێشمەرگەى دكن”
شنگال-KDP.info-

بەهۆی هەڕەشە و مەترسییەكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی پەكەكەوە، 85%ی كوردانی ئێزدی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لە ئاوارەییدا دەژین، ئەوانەی لە ناوچەكەش ماون داوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ نێو شنگال و دەوروبەری دەكەن، چونكە پێیان وایە تا حەشدی شەعبی لە شنگال بێ ڕەوشی ناوچەكە خراپتر دەبێت و شارەكە ئاوەدان نابێتەوە.

حەشدی شەعبی بە هاوكاریی پەكەكە لە سنووری سووریاوە ئەو عەرەبانەیان هێناوەتە شنگال كە دەستیان لە تاوانی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكاندا هەبووە و ئەمەش ترس و دڵەراوكێیەكی گەورەی لە لای خەڵكی شنگال دروست كردووە.
وەیس نایف، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دیاركرد، تا ئێستا زیاتر لە 330 هەزار هاووڵاتی شنگال كە دەكاتە 85% خەڵكی شارەكە لە ئاوارەییدا دەژین و لەبەر پەكەكە و حەشدی شەعبی ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەوانەی لە شنگال و دەوروبەری ماون، زۆر لە ئەوان بێزار بوونە و گەمارۆی ئابوورییان خستووەتە سەر شنگال و باری ژیانی خەڵك لەوپەڕی خڕاپیدایە و ئەوان بە هەموو شێوەیەك دژایەتیی خەڵك دەكەن، هاووڵاتیانی ناوچەكەش لە نێو شنگال و دەوروبەری داوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناو شنگال و دەوروبەری دەكەن، چونكە پێیان وایە تا حەشدی شەعبی لە شنگال بێ ڕەوشی ناوچەكە خراپتر دەبێت و شارەكە ئاوەدان نابێتەوە.

گوتیشی: تا ئێستا ئەو ڕێگاوبانانەی كە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە گیراون نەكراونەتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە بۆ كار ئاسانی هاووڵاتیان، هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری كردنەوەی هەموو ڕێگاوبانێكی داوە كە پێشتر بەهۆی هاتنی حەشدی شەعبییەوە داخرا بوون، لەگەڵ ئەوەی ئیدارەی شنگال لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ كردنەوەی ئەو ڕێگانە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەكان بێ سوودن، بەڵام پێویستە هەرچی زووە ئەو ڕێگانە بكرێنەوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بتوانن بە ئاسانی هاتوچۆ بكەن و ئەو گەماڕۆیەی كە لەسەر خەڵكی ناوچەكە هەیە نەمێنێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi