چیرۆکا رزگاربوونا زارۆكهكێ کوردی ئێزدێ ژناڤ داعش
رووداو – دهۆک
منداڵێکی کوردی ئێزدی لە رەققە رزگارکرا و گەیشتەوە کەمپی شاریای دهۆک، ئەو منداڵە لەنێو ماڵێکی داعشی ئەمریکی ژیاوە ، زمانی کوردی بیرچووەتەوە و تەنیا دەزانێت بە ئینگلیزی قسە بکات.
ئەیهەم ئازاد، تەمەنی حەوت ساڵە و لەنێو ماڵە داعشێکی ئەمەریکی بووە لە رەققە، جگە لە ئینگلیزی زمانی دیکە نازانێت، لەکاتی هاتنی داعش بۆ شنگال لەگەڵ دایکی و خوشکەکانی گیراون.
ئەمیرێکی داعش هەموویانی لە یەک جیاکردووەتەوە و ئەیهەمی لە ماڵی خۆی داناوە ناوی کردوە بە عەبدوڵڵا، بەڤیدیۆ فێریکردوە بڵێت: “ئێزدی و کورد کافرن، شوکر خەلافەتی ئیسلامی شنگالیان رزگارکرد”.
ئەو ئەمیرەی داعش دەستی ئەیهەمی شکاندووە، لەبەرئەوەی ئاوی ساردی ئەمیری خواردووەتەوە، پێیگوتوە تۆ دەبێت ئاوی گەرم بخۆیتەوە.
ئەیهەم و منداڵەکانی کەمپی شاریا لە یەک ناگەن، ئێستا ئەو منداڵە کەسی نەماوە لە ماڵی مامیەتی، مامی داوای هاوکاری دەکات لە رێکخراوەکانی منداڵان و دەڵێت، ئەیهەم تەنیا ئینگلیزی دەزانی مامەڵەکردن لەگەڵیدا قورسە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی