ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆک پارته‌كا ئێزدیان:مه‌ باوەرى ب دەوله‌تا کوردستانێ هەیە

سەرۆک پارته‌كا ئێزدیان:مه‌ باوەرى ب دەوله‌تا کوردستانێ هەیە

ئەڵمانیا-KDP.info-

سەرۆکی پارتی پەرلەمانی ئێزدییان دەڵێت، بڕوایەکی تەواوم بەوە هەیە، ڕیفراندۆم بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر دەنگی بەڵێ لە ناوچە ئێزدینشینەکان دەهێنێت.

لە ٧ی حوزەیرانی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەیەکی لایەنە سیاسییەکاندا بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و (کۆسرەت ڕەسووڵ)، جێگیری سەرۆکی هەرێم بریاریان دا، ڕیفراندۆم لە کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوە بچێت، کە زۆربەی زۆری ناوچە ئێزدییەکان دەکەونە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

(عادل شێخ فرمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ”بەشێکی زۆری ئێزدییان بە بەڵێ دەنگ دەدەن، ئەویش لەبەر هۆکاری ئەوەی زۆربەی ئێزدییان دەیانەوێت بگەڕێنەوە ژێر یەک چەتر، ئەویش کوردستانە و کوردانی ئێزدی دەزانن بەرژەوەندییان لەگەڵ کوردستانە و بڕوایان بە دەوڵەتێکی کوردستانی هەیە.”

(سەرۆک بارزانی) لە پەرلەمانی ئەورووپا بە پەرلەمانتارەکانی ئەو پەرلەمانەی ڕایگەیاند: پێکهاتە ئایینییەکان چۆن بڕیاری خۆیان بدەن، ئەوان ڕێز لە بڕیارەکانیان دەگرن و ڕوونیشی کردەوە، پێشمەرگە خۆێنی خۆی ڕشتووە بۆ ئازادکردنی ناوچەی پێکهاتەکان.

(عادل شێخ فرمان) ئەوەیشی گوت:” ئێزدییان ناتوان لەگەڵ گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکاندا بژین و دەیانەوێت ناوچەکانیان بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان و پارێزراو بن و چی دیکە پشتگوێ نەخرێن و دەیانەوێت بە پەرۆشی بکەونە نێو هەموو پۆستە ئیداری و سیاسییەکان و هیچ جارێکیش ئێزدییان سازشیان لەسەر مافەکانیان و خاکی خۆیان نەکردووە و بەڵگەش ئەوەیە کە پاش ٧٤ کارەسات، تا ئێستاش بە خاک و ئایینی خۆیانەوە گرێدراون.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi