نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

خەلات شێخ موراد: سەربەخۆیی تاکە رێيه‌ ئێزدییان ژ کارەساتان رزگار دکت

خەلات شێخ موراد: سەربەخۆیی تاکە رێيه‌ ئێزدییان ژ کارەساتان رزگار دکت
ئەڵمانیا-KDP.info-

بەرپرسی بنکەی لالشی ڕەوشەنبیری و کۆمەڵایەتی لە ئەڵمانیا دەڵێت، بۆ ئەوەی ئێزدییان جاریکی دیکە تووشی کارەسات و گۆڕی بەکۆمەل و ڕفاندن نەبن، پێویستە ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت و ناوچە ئێزدینشینەکانیش بگەرێنەوە باوەشی هەرێمی کوردستان.

(خەلات شێخ موراد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ناوچە ئیزدینشینەکان لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان و عێراقن و عەرەبەکانی دەروبەرمان خیانەتیان لێ کردین، لە بەر ئەوە تاکە ڕێگا ئەوەیە کە هەموو ناوچەکانمان، بەو ناوچانەشەوە کە بە خۆینی پێشمەرگە هاتوونە ڕزگارکردن، بگەڕێنەوە سەر هەرێم، چونکە هەرێمی کوردستان تاکە شوێنە کە ئێزدییان تێیدا هەست بە ئارامی دەکەن و ئەمە داخوازی هەموو پێکهاتەکانە، بەتایبەت کوردانی ئێزدی و، بە هەموو شیوەیەک خواستی ئێمە سەربەخۆیییە.”

(خەلات شێخ موراد) گوتیشی: ”وەک چۆن لە کارەساتی شنگالدا بۆ هاوکاریی کوردانی ئێزدی داوای هاوکاریمان لە جیهان و بەتایبەت ئەورووپا کرد، بۆ سەربەخۆییی کوردستانیش داوای هاوکاری لە هەموو جیهان و لە ئەورووپا دەکەین، بۆ ئەوەی میللەتی کورد بگاتە مافی ڕەوای خۆی و بەدڵنیاییەوە جیهانیش پشتگیری لەم داوایاییەی میللەتی کورد دەکات، لەبەر ئەوەی (سەرۆک بارزانی) بە سیاسەتی حەکیمانەی خۆی بە جیهانی نیشان دا، تەنیا میللەتی کورد و پێشمەرگە بە نوێنەرایەتیی جیهان لە دژی چەکدارانی داعش دەجەنگێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi