شوبات 05, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

تاڵیبان ژماره‌یه‌ك كچه‌ قوتابی له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌رده‌كات

تاڵیبان ژماره‌یه‌ك كچه‌ قوتابی له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌رده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

كچه‌ قوتابییانی زانكۆی كابول دژی ده‌ركردنییان له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان، خۆپیشاندانییان دژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌نجامدا، به‌وه‌ی كه‌ رێنماییه‌كانییان پێشێلكردووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، 30 كچه‌ قوتابی ئه‌فغانی زانكۆی كابول، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كان، له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆی كابول ده‌ركران.

قوتابییه‌ كچه‌كانی ئه‌فغانستان پێیانوایه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ئاسته‌نگی زیاتریان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن دروستكردووه. 

له‌مباره‌یه‌وه‌، زه‌هولیا فارسی، رێككخه‌ری خۆپیشاندانه‌كه‌، به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی گوت: “خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆمان پشتگیری بوو بۆ قوتابییه‌ كچه‌ ده‌ركراوه‌كانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆی كابول، داواشمان كرد، قوتابخانه‌ ناوه‌ندی و دواناوه‌ندییه‌كانی كچان بكرێنه‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ داخراون”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، خۆپیشانده‌ران دروشمی “ده‌رمان مه‌كه‌ن، خوێندن هێڵی سووره‌”یان ده‌گوته‌وه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئه‌فغانستان، قوتابییانی به‌شی ناوخۆیی زانكۆی كابولی به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كان ده‌كرد.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان هیبه‌توڵڵا ئاخوندزاده، وه‌زیری خوێندنی باڵای به‌ زانایه‌كی ئایینی گۆڕی.

له‌به‌رامبه‌ر فشاری نێوده‌وڵه‌تیش، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ داخستنی قوتابخانه‌ ناوه‌ندی و دواناوه‌ندییه‌كان رایگه‌یاند، “هه‌نگاوێكی كاتییه‌”.

س.س

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi