شوبات 08, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كوژرانی ژینا ئه‌مینی هاته‌ ده‌نگ

ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كوژرانی ژینا ئه‌مینی هاته‌ ده‌نگ

K24-هه‌ولێر:

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران سه‌ركۆنه‌ی کوشتنی ژینا ئەمینی ده‌كات.

رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران له‌ تویتێكدا سه‌ركۆنه‌ی کوشتنی ژینا ئەمینی ناسراو بە مەهسا ئەمینی، کچە کوردەکەی شاری سەقزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.

 له‌ تویته‌كه‌ی مالیدا هاتووه‌، دەبێ ئێران واز لە توندوتیژی دژی ژنان بهێنێت و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەش بە بەرپرسیار بزانرێن.

تویته‌كه‌ی رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران
تویته‌كه‌ی رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران

رۆژه‌ هه‌یینی (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، موژگان ئه‌مینی دایكی ژینا به‌ میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ كچه‌كه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

“ژینا ئه‌مینی” ناسراو به‌ “مه‌هسا ئه‌مینی” (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو، ئه‌و له‌ میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌درانییه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوو و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكاوانانی مه‌ده‌نی و سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌شكه‌نجه‌دانی “ژینا ئه‌مینی”یان ئیدانه‌كرد و داوایان له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كردووه‌ په‌یوه‌ستی مانگرتنی‌ سه‌رتاسه‌ری رۆژی شه‌ممه‌ ببن.

س.س

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi