حوزه‌یران 04, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هه‌يڤانه‌ ژنه‌كێ خۆ ل هەرێما كوردستانێ كوشتيه‌

هه‌يڤانه‌ ژنه‌كێ خۆ ل هەرێما كوردستانێ كوشتيه‌

وشه‌:

رێژەی خۆكوشتن لە هەرێمی كوردستان زیاد بووە، سەرۆكی لانەی ژنان بۆ داكۆكیكردن لە مافی ژنان رای دەگەیەنێت، لە ماوەی 10 مانگی رابردوو 10 ژن خۆیان كوشتووە.

ئەمڕۆ شەموو 26ی تشرینی یەكەم، سێیەمین كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لە هەولێر بەڕێوە چوو كە تیایدا چەندان پانێڵی لە خۆ گرتبوو. یەكێك لە پانێڵەكان تایبەت بوو بە كوشتن و خۆكوشتن بە بەشداری چالاكانی مەدەنی بوارەكانیی مافی ژنان و بەریگریكردن، لانە ئامانج سەرۆكی رێكخراوی لانەی ژنان بۆ داكۆكیكردن لە مافی ژنان رای گەیاند، كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 10 حاڵەتی كوشتنی ژنان لە هەرێمی كوردساتن تۆمار كراوە.

لە بەشێكی پانێڵەكە ئاری رەفیق جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی گوتی، لە ساڵی 2007دا هەموو رۆژێك ژنێك كوژراوە، واتە لەو ساڵەدا هەموو مانگێك حاڵەتی كوشتن لە 25 ژن كەمتر نەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو لەدوای ساڵی 2015ـەوە بەگشتی حاڵەتەكانی تۆماركردنی كوشتنی ژن دەگاتە 40-50 حاڵەت لە ساڵێكدا.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.