ئه‌یلول 17, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئيرۆ 8ی ئادارێ رۆژا جیهانی يا ژنانە

ئيرۆ 8ی ئادارێ رۆژا جیهانی يا ژنانە

باسنيوز:

مێژووی ڕۆژی جیهانیی ژن هاوکاتە لەگەڵ خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی و جنسی و چەوسانەوەی چینایەتی. ئەم ڕۆژە ڕۆژی هاوخەباتییە لەپێناو بەدیهێنانی مافی یەکسان و هەلومەرجی باشتر لە ژیانی ژناندا.

هۆکاری دیاریکردنی ڕۆژی هەشتەمی مارس وەک ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕێزلێنان بوو لە بیرەوەریی خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستنی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٥٧.

هەلومەرجی دژواری کاری تاقەتپڕووکێن و هەقدەستی کەمی کرێکارانی ژن، کە لە کۆتایی سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ لە وڵاتانی خاوەن پیشەسازی شانبەشانی پیاوان هاتبوونە بازاڕی کارەوە، ئەوانی ناچار دەکرد ناڕەزایەتی دەربڕن و بێنە کۆڕی خەباتی یەکسانیخوازییەوە چ بە شێوازی ڕێکخراوەیی ڕێکوپێک یان نامۆنەزەم دژی ئەو چەوسانەوەیە.

لەم رۆژەدا کرێکارانی ژن لە کارگەیەکی چنین و ڕستن، دەستیان دایە مانگرتن بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەلومەرجی دژواری ئیش و خراپی هەقدەستیان. بیرەوەریی ئەم مانگرتنە لەلای کرێکارانی ئەم بەشە مایەوە و ناڕەزایەتیی گشتی لەم بارودۆخە لای ژنانی کرێکار بەردەوام بوو.

٨ی مارچی ١٩٠٨ دوای نیو سەدە، ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستنی کەتان لە شاری نیۆیۆرک لە ساڵیادی ئەو مانگرتنانە، بەهۆی هەڵاواردن و هەژاری و گوشاری زۆری کار و هەقدەستی کەم دەستیاند ایە مانگرتن. خاوەنکار و پاسەوانەەکانی کارگەکە بۆ سەرکوتکردن پێشگرتن لە سەرانسەری بوونەوەی لەناو بەشەکانی تر، ئەو ژنە مانگرتوانە لە شوێنەکەی خۆیان دەستبەسەر دەکەن. بە هۆکاری نەزانراو ئاگر لە کارگەکە دەکەوێتەوە و تەنها ژمارەیەکی کەم دەربازیان دەبێت، ١٢٩ کرێکاری ژن لە ئاگردا گیان لەدەست دەدەن.

لە ئەورووپا، دووەمین کۆنفرانسی سوسیالیستی نێونەتەوەی ژنان کە بە بەژداری سەد ژن لە ١٧ وڵاتی جیهانەوە هاتبوون، بە پێشنیازی کلارازتکین ژنە سوسیالیستی ئاڵمانی لە ٢٧ی ئاگۆستی ١٩١٠لە کۆپێنهاک ڕۆژی ٨ی مارچ دەستنیشانکرا وەک ڕۆژی ژن بۆ بەرگری لە مافەکانیان بە گشتی لە بەرانبەر هەڵاواردنی جنسی.

یەکەمین ڕۆژی جیهانی ژن لە مانگی مارچی ١٩١١ لە دانیمارک، ئاڵمانیا، نەمسا، سویسرا و ئامریکا بەڕێوە چوو، بە ملیۆنان ژن بەشداری بەڕێوەچونی ڕۆژی ژن بوون. سەرەکی ترین داخوازیەکانیان ئەوکاتە بریتی بوون لە یاسایەک بۆ پاڵپشتی کرێکارانی ژن، مافی دەنگدان و بەژداری لە هەڵبژاردن، دژایەتیکردن شەڕی ئەمپریالیزمی نێودەوڵەتی، هەقدەستی یەکسان بۆ ژن و پیاو لە کاری یەکسان، ٨ سەعات، پشتگری لە دایک و منداڵی ساوا و دیاری کردن لانیکەمی هەقدەست.

کوردستانیش لەم خەبات و گۆڕانکارییە سیاسی، کۆمەڵایەتییانە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان بێبەری نەبووە و بە درێژایی مێژوو، ژنان لە ئاستی بزووتنەوە و پارتە سیاسییەکاندا ژنانیش شانبەشانی پیاوان لە سەنگەری داکۆکی لە مافی نەتەوەی کورددا خەباتیان کردووە و هاوکات داکۆکیکارێکی ڕاستەقینەی مافەکانی خۆشیان بوون.

پاش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە باشووری کوردستان، ژنان بوونە خاوەن پێگەی تایبەت و لە ئاستی دەسەڵات، دامودەزگاکان و کۆمەڵگەی مەدەنی و نووسین و ڕۆژنامەنووسیدا هاتنە مەیدان و قۆناغیکی باشی سیاسی و کۆمەڵایەتییان بڕیوە و تەنانەت لە ئاستی پۆستە سیاسییەکانی وەک وەزیر و بەڕێوەبەر و قایمقام لە هەرێمی کوردستان ژنان لەناو دەسەڵاتی سیاسی ڕۆڵیان هەیە و ئێستاش سەرۆک و سکرطیری پەرلەمانی کوردستان لە ژنان پێکهاتووە.

وێڕای هەموو ئەم دەسکەوت و گۆڕانکارییانە، لە کوردستان هێشتا پێشێلکاری و توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان لە ئاستی جیاوازدا هەر بەردەوامە و لە بەرانبەردا خەباتی یەکسانیخوازی بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانیان و سڕینەوەی ئەو توندوتیژییە لەلایەن ژنان و پیاوانی کوردەوە بەردەوامە و قۆناغی ابشی بڕیوە.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.