مەسرور بارزانی پێشوازی ل کونسڵێ گشتیێ ئەمریکا کر
باسنيوز:
ئهمڕۆ پێنجشەممە 10/8/2023، مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازىی له ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن و بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەمریکای کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا پشتیوانیی بوون و هەماهەنگییەکی باش و بەهێزیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمریکا هەیە.