لسەر ڕاسپاردا سەرۆک وەزیران دێ چارەسەرئەوێ زارۆکا ب ماددەیێ سۆتێنەر هاتیە سۆتن هێتە کرن
K24 – هەولێر:
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو منداڵەی بە ماددەیەکی سووتێنەر جەستەی سووتێندرا، ئێستا تەندروستی جێگیرە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ نەشتەرگەرییەکی گەورە و ئاشکراشیکرد، لە سەرەتای رووداوەکەوە، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێل بوون بۆ ئەنجامدانی هەرچی پێویستە بۆ چارەسەری ئەو منداڵە.
رۆژی دووشەممە (7ـی ئابی 2023) سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمانگی رابردوو منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بە ماددەیەکی سوتێنەر جەستەی سوتێندرابوو، نوسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان هەبووە و بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ دڵنیابوون لەباری تەندروستی و ڕێکارەکانی چارەسەری و راسپاردەی بەڕێزیان کە چی پێویست بێت بۆی ئەنجام بدرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی تەندروستی بەزوویی لەسەر هێل بووە لەگەڵ نەخۆشخانە، چەندین نەشتەرگەری سەرەتایی بۆ ئەنجام دراوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی گەورە و دڵنیاییشیدا لەوەی ئێستا باری تەندروستی ئەو منداڵە جێگیرە و هەرچی پێویست بێت بۆی ئەنجام دەدرێت.
رۆژی (24ـی تەمموزی 2023) دوای ئهوهی نورا عهباسی تهمهن دوو ساڵان، لهلای داپیری و مامی جێدههێڵدرێت، به تێزاب دهسووتێندرێت.
لەلایەن خۆیەوە، ئهحمهد حهمهدئهمین، مامی نورای تهمهن دوو ساڵان، به كوردستان24ـی راگهیاند، نورا به تێزاب تهواوی جهستهی سووتێندراوه و ههوڵدراوه تێزابهكه بكرێت به قورگییهوه، بهڵام به جهستهیدا رژاوه و تهواوی جهستهی سووتاوه.
مامی نورا گوتیشی، رووداوهكه له ناحییهی رزگاری سهر به قهزای خهبات كاتژمێر 9:37ـی شهو روویداوه و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نهخۆشخانهی ئیمرجێنسی له ههولێر.