پارێزگارێ دهۆکێ: کێشەيا جۆتیاران دێ چارەسەر کەین
باسنيوز:
بەشێک لە جووتیارانی پارێزگای دهۆک گلەییان هەیە لەوەی کە گەنمەکەیان وەکوو پێویست لە سایلۆکان وەرناگیرێت و پارێزگاری دهۆکیش دەڵێت، کێشەکەیان چارەسەر دەکەن.
د. عەلى تەتەر، پارێزگاری دهۆک، ڕایگەیاند: هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆک هەر کێشەیەکیان هەبێت، مافۆ خۆیانە گازندە بکەن، بەڵام دەبێ ڕاگەیاندن بە شێوازێکی دروست و بەبێ جودایی هەموو گازندەکان بگوازێتەوە. ئەو جووتیارانەی گازندەیان هەیە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەردانی کارگێڕیی پارێزگایان کردبوو و لەلایەن جێگری پارێزگارەوە پێشوازییان لێ کرابوو، لەو کاتەدا من لە دەرەوەی کارگێڕیی پارێزگا بووم، دەنا هەموو کاتێک ئامادەم گوێ لە کێشەی خەڵک ڕاگرم و مافی خۆیانە گازندەکانیان بە ئێمە بگەیەنن.
پارێزگاری دهۆک دووپاتی کردەوە: ”من لەگەل وەزیری بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش قسەم کردووە و هاوکات لە هەولێریش کۆبوونەوەیەک کراوە، دووپاتی دەکەینەوە ئەوەی لە دەستی ئێمە بێت جێبەجێی دەکەین و بە پشتیوانیی خوا کێشەی جووتیارانی پارێزگای دهۆک چارەسەر دەکرێت.”