كۆمیسیۆنا هه‌لبژارتنێن عیراقێ : ئه‌م نه‌شێین هه‌لبژارتنێن جڤاتێن پارێزگه‌هان و په‌رله‌مانێ كوردستانێ پێكڤه بكه‌ین
K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام بدرێت، ده‌شڵێت، تا ئێستا توانراوه تۆماری پازده هه‌زار ده‌نگده‌ری هه‌رێمی كوردستان نوێ بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 18ـی ته‌ممووزی 2023) عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، نووسراوێك سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و ده‌خرێته به‌رنامه‌ی دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به ناوهڕۆك و میكانیزمه‌كانی كاركردن و رێككاره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه له كاتی خۆیدا ورده‌كارییه‌كانی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
عیماد جه‌میل هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كۆمیسیۆن 173 ناوه‌ندی تۆماری له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی كردووه‌ته‌وه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی، جگه له هه‌ینی و شه‌ممه و رۆژانی پشوو، رۆژانه له كاتژمێر 8ـی به‌یانی تاوه‌كو 3ـی ئێواره كراوه‌ن و پێشوازی له هاووڵاتییان ده‌كرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا رێژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 1500 ده‌نگده‌ر، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، میكانیزمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جیاوازه، به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بریتییه له سێ ملیۆن و 614 كه‌س، كه 566 ده‌نگده‌ر پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی بایۆمه‌ترییه‌وه نابێت، به‌ڵكو له رێگه‌ی په‌ڕاوی كاغه‌زییه‌وه ده‌بێت.
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تاكو ئێستا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به گوته‌ی ناوبراو، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگ بۆ دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دروست ده‌كات. هاوكات جه‌ختیكرده‌وه ناتوانن له یه‌ك كاتدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن.
عیماد جه‌میل ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له رووی هونه‌ری و كارگێڕییه‌وه ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كراوه، گوتیشی، چه‌ندین ناوه‌ندی سه‌ر به كۆمیسیۆنی فیدڕاڵی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه له‌لایه‌ن 1500 كارمه‌ندی سه‌ر به كۆمیسیۆن به‌ڕێوه‌ده‌بردرێن.