نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانا هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنا 45 دادوه‌ران ده‌ركر
كوردستان تى ڤى:
ئه‌مڕۆ يهكشهم نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى (45) دادوه‌ر ده‌ركرد كه ده‌رچووى خولى چواره‌مى په‌يمانگه‌ى دادوهرين و له ماوه‌ى دوو ساڵدا له‌ڕووى زاستى و پراكتيكييه‌وه بۆ پرۆسه‌ى دادبينى، ئاماده كراون.
دلشاد شه‌هاب گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: دواى گه‌يشتنى داواكاريى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به دامهزراندنيان، دادوه‌ران له ڕۆژى ده‌رچوونى فه‌رمانى هه‌رێمى و واژۆكردنييهوه له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، داده‌مه‌زرێن و دواى سوێندخواردنى ياسايى، له داموده‌زگاكانى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا (15) جێگرى داواكارى گشتى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه پێشتر فه‌رمانى دامهزرانديان له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ واژۆ كراوه.
دلشاد شه‌هاب هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دامه‌زراندنى دادوه‌ران و جێگرانى داواكارى گشتى وه‌ك پێويستييه‌كى له‌پێش دێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى له‌و بواره‌دا و خزمه‌تكردن و ئاسانكارى بۆ هاووڵاتييان له بوارى دادبينيدا به‌تايبه‌تى له شوێنه دووره‌كان و له سنوورى ئه‌و ناوچانه‌ى ئيداره‌ى تازه‌يان تێدا دامه‌زاروه وه‌ك پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمى كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ كردنى شارۆچكه‌ى خهليفان به قه‌زا و كردنى گوندى سرێشمه به ناحيیه واژۆ كرد و له‌مڕۆوه فه‌رمانه‌كه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
دلشاد شه‌هاب گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌م بڕياره له هه‌موو ڕوويهكهوه ئاسانكارى و خزمه‌تێكى باشترى ناوچه‌ى خهليفان و دانيشتوانى سنووره‌كه ده‌كرێت.