ئه‌یلول 28, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەمریکا: ئەم پشتەڤانییێ ل برێڤەچوونا هەلبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ دکەین ل نێزیکترین دەم

ئەمریکا: ئەم پشتەڤانییێ ل برێڤەچوونا هەلبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ دکەین ل نێزیکترین دەم

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت: نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە نزیکەوە کاری لەگەڵ هەموو لایەن و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردووە سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئێمەش پشتیوانی لەو هەوڵانە دەکەین.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن، رایگەیاند “ئێمە، دەزانین کە سەرکردایەتیی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق لە گفتوگۆدان لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی، هەروەها کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە بەغدا، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بکرێت”.

بەرپرسە ئەمریکییەکە جەختی کردەوە لەوەی “ئێمە (وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا) پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین دەرفەتدا دەکەین”. گوتیشی “هەڵبژاردن هێمایەکی دیاری دیموکراسی و میکانزمێکی سەرەکیشە کە لەڕێگەیەوە خەڵک دەتوانن نوێنەرەکانیان رووبەڕووی بەرپرسیارییەتی بکەنەوە”.

رۆژی پێنجشەممە 15-06-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق كۆبووەوە كە لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن و هەنگاوەكانی ئامادەكاریی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان سەردانی هەولێریان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تیمێكی پسپۆڕی یونامی و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی عێراق ئامادەی بوون. نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، “دەبێت هەرچی زووە هەنگاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بنرێت”.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi