مه‌سروور بارزانی و وه‌زیریێ ساخله‌ميا عێراقێ كۆمبوون
وشه:
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی حوزه‌یران، حكوومه‌ت بڵاوی كرده‌وه كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێشوازی له ساڵح مه‌هدی ئه‌لحه‌سناوی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق كرد.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی هاریكاری و هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و فیدراڵ كرا، به تایبه‌تی له بواری بره‌ودان به خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌كان و باشتركردنی كوالیتی ده‌رمان و چاكسازیكردن له سیسته‌می گشتیی ته‌ندروستی.