وه‌زاره‌تا ساخله‌ميێ ڕێكار و رێنمايێن بله‌ز بۆ كۆنتڕۆڵكرنا “تايا خوێنبه‌ربوونێ” راگه‌هاندن
باسنيوز:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، رێكار و رێنمایی به‌په‌له بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی (تای خوێنبه‌ربوون) راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/5/2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی فه‌رمیی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كرد، كه بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی (تای خوێنبەربوون) ڕێكاری خێرا و پێویست بگرنه به‌ر، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه کە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە و لەبەر تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی پشتڕاستکراو لە هەندێک له پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بۆیه پێویستە ئەم رێوشوێنانە لە خوارەوە بگیرێنەبەر:
1 . سەربرینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەموو شێویەك قەدەغەیە و سەربڕین تەنیا لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.
2 . پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن بە تایبەتی لەبەركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت و خوێنەكەی بە شێوەی تەواو، لە کاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.
3 . دوای سەربڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنەكە پاكژ بكرێته‌وه بە بەكارهێنانی گیراوه‌ی كلۆر 5%، دهگیرێتەوه بە بەكارهێنانی فاس بە ڕێژه‌ی 6 %، وهبهشێك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو (بەهەمان شێوه پاكژكردنەوهی كەلوپەلی بەكارهاتوو) لە كاتی
سەربڕین و پارچەكردنی گۆشتی ئاژه‌ڵ.
4 . پێویستە هاووڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستکێش لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی خاوێن
بکرێته‌وه بە ئاوى گەرم و سابوون و دواتر پاكژكردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خاڵى 3 و كوڵاندنی گۆشت بە تەواوی.
5 . لەبەركردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕه‌نگی كاڵ لەكاتی سەردانی ئه‌و شوێنانەی گەنەكان تێیدا بڵاوه، تاوەکو دیار بێت، هەروه‌ها بەكارهێنانی كرێمی تایبەت بە دوور خستنەوهی مێروو و گەنە لە لەشی مرۆڤ.
6 . بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ بکەن، دەربارەی
ڕێکارەکانیان سەبارەت بە رشاندنی ئاژەڵان بە قڕکەر.
7 . چەخت کردنەوە لە کاری پتەوکردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە ڕێگای هەڵمەتی جیاواز و بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی بە مەبەستی گەیاندنی زانیاریی درووست.
8 . جێبەجێکردنی چالاکییەکانی ڕشاندنی شوێنی گەنەکان بە گوێرەی پلانی ساڵانەی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان.
9 . پابەندبوونی کارمەندانی تەندروستی بە لەبەرکردنی کەرەستەی خۆپارێزی کەسی بە شێوەیەکی زانستیی دروست.