ئهمریكا و بریتانیا و چهندین وهلاتێن دى پهیامهكێ ئاراستهیى پهرلهمان و حكومهتا ههرێما كوردستانێ دكهن
باسنيوز:
کونسوڵخانە و نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی ئەمریکا و بەریتانیا و چەندان وڵاتی دیکە لە هەرێمی کوردستان پەیامێکیان ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان کرد.
لە پەیامەکەی کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی دیپلۆماسییەکانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان هاتووە: “دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پابەندبوونی بە ردەوامیان بۆ بنەما و بەها دیموکراسیەکان و پێشوازیکردنی لە رۆحی نوێبوونەوەی هاوکاری نێوان لایەنەکان”.
ئەوەش خراوەتە روو: “هەر لەم سۆنگەیەوە داوا لە پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هەموو هەنگاوێکی پێوسیت بنێن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بەبێ دواخستنی زیاتر ئەنجام بدرێت”.