وهزارهتا خواندنا بلند بریارهك بۆ قوتابییێن ههرێما كوردستانێ یێن ژ دهرڤهى وهلاتى دهركر
باسنيوز:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیەندراوێكدا، بڕیارێكی لەبارەی ئەو قوتابیانە دەركرد كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.
ئەمڕۆ دووشەممە (2023/4/17) وەزارەتی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێكدا، بە ئیمزاى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى و بە نووسراوى ژمارە (٥٢٧) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارى بۆ ئەو قوتابیانە کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن دەرکرد.
لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوە خراوەتە روو، كە قوتابیانى هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن و کاریگەر بوون بە ڕوودانی بوومەلەرزەکەى (2023/2/6) ڕێگە پێ دراون، تاوەکوو کۆتایی ئەم سمستەرە بە شێوەى ئۆنلاین بەردەوامى بە خوێندنیان بدەن، جگە لە بوارە پزیشکییەکان و ئەو بوارانەى پێویستیان بە تاقیگە و پراکتیکە.
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا ئەوە هاتووە كە قوتابیانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەى وڵات دەتوانن بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە ماوەى (2023/4/19) تاکوو (2023/4/28) بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.