مەسروور بارزانی ڕەزامەندی ل سەر نێزیکی 15 ملیار دیناران بۆ سلێمانيێ دا
ھەولێر-KDP.info-
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 15 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی خەرجدەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی 14 ملیار و 975 ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئەم بڕە پارەیە، بەمەبەستی گواستنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرجدەکرێت.
خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، ئەویش بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان.
بڕی پارەکە، لەسەر بوودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەشێوەی کەمگەری بۆماوەی یەک ساڵ خەرجدەکرێت.