ڕه‌وانگەها عێراقێ بۆ ژینگەهـ و کەشوهەوايى: هه‌ولێرێ ل سه‌ر ئاستێ عێراقێ پاقژترین ژینگه‌ها ساخله‌م هه‌یه
باسنيوز:
روانگەی عێراق بۆ ژینگە و کەشوهەوا پشتڕاستیدهكاتهوه، شارەکانی هەرێمی کوردستان لە رووی کوالێتی هەوا باشترن به به‌راورد به پارێزگاکانی دیكه‌ی عێراق، کە پەیوەندی بە تەندروستی دانیشتوانه‌وه هەیە.
لەمبارەیەوە پەیجی فەرمی پارێزگای هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “روانگەی عێراق بۆ ژینگە و کەشوهەوا، ئاشکرایکردووە بەشی زانیاری دیجیتاڵییان لەڕێگەی پلاتفۆرمی IQAir تایبەتمەند بە پاراستنی هەوا لە گازه ژه‌هراوییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه، شاری هەولێر و شارەکانی دیكه‌ی کوردستان لە ریزبەندی پێشه‌وه‌دان بەسەر شارەکانی دیكه‌ی عێراقدا بە بەغدای پایتەختیشەوە”.
ئاماژە بەوەش دراوە: “پۆلێن‌کردنی ماڵپه‌ڕه‌كه بۆ ئەو ژمارانە، لە چوارچێوەی کەشوهەوای تەندروست و مامناوەنددا دێت بۆ ته‌ندروستی گشتی دانیشتواندا و تێیدا هەولێر بە پلەی 72 یەکەمی لەسەر ئاستی عێراقه و بەغداش له پله‌ی 80دایه”