ئيڕۆ ساڵڤەگەڕا کۆچا ملیۆنی يا خەڵکێ باشوورێ کوردستانێ يە
باسنيوز:
لە ساڵوەگەڕی کۆچی ملیۆنیی خەڵکی باشووری کوردستاندا بۆ سنووری وڵاتانی تورکیا و ئێران، لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: کۆچی ملیۆنی بەبێ جیاوازیی ڕەگەزی و ئایینی و نەتەوەیی، هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستانی گرتەوە و بوو بە بناغەیەکی بەهێز و پتەو و دەستکەوتەکانی ساڵی 1991ی لەسەر بنیاد نرا.
لە بەیاننامەکەی لقی یەکدا هەروەها هاتووە: ”کۆچی ملیۆنیی 28/3/1991 بەردەوامیی پێداگریی خەڵکی کوردستان بوو لەسەر بڕیاری ڕەدکردنەوەی ستەم و زۆرداری و ڕاپەڕینی 1991 نیشانی دا کە خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئامادە نابن بندەستی و دیکتاتۆری قبووڵ بکەن و ئەوە گوشارێکی گەورەی خستە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە لە ڕەوش و چارەنووسی خەڵکی کوردستان ئاگادار بن، دوای ئەوە بڕیای 688ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرچوو بۆ دیارکردنی ناوچەی ئارام لەسەر هێڵی 36 لە هەرێمی کوردستان.”
بەیاننامەکە جەخت لەوە دەکاتەوە: کۆچی ملیۆنی بەبێ جیاوازیی ڕەگەزی و ئایینی و نەتەوەیی، هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستانی گرتەوە و ئەوەش بوو بە بناغەیەکی بەهێز و پتەو و دەستکەوتەکانی ساڵی 1991ی لەسەر بنیاد نرا و گەلی ئێمە بوو بە خاوەنی پەرلەمان و حکوومەت.