پێشانگهههك ل دۆر پێكڤهژيانێ ل ههرێما كوردستانێ هاته ڤهكرن
تۆرا لالش:
بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز و ڕاپەڕین، لەژێر چاودێری رێزدار (ڕێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەرێزان (سەربەست لەزگین) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێر و (بڵند ئیسماعیل) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دوو و (ئاری نانەکەلی) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و (چیا هەرکی) یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و (سەفین دزەیی) بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و (ئاریان سەڵاحەدین) بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و چەندین گەورە بەرپرسی حکومی و حزبی و نوێنەری پێکهاتە ئایینیەکان و جەماوەرێکی زۆری شاری هەولێر، پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی (لاوک)ی ناحکومی لەژێر ناونیشانی (پێکەوەژیان لەکوردستان) پێشانگای ساڵانەی شێوەکاریی خۆی لە رۆژی ٥-٣-٢٠٢٣ لە گەلەری میدیا کردەوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو .
تابلۆکانی پێشانگای ئەمجارە بریتیی بوو لە تابلۆی سەرکردە مێژووییەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردی هەر چوارپارچەی کوردستان و شوێنەواری پێناسی شارەکان، لەگەڵ تابلۆی جەنابی سەرۆک بارزانی مەرجەعی نەتەوەیی و رەمزی ئایینەکانی (ئیسلام، مەسیحی، ئێزدی و کاکەیی) و لایەنەکانی ژیان و ژیاری کلتووری پێکهاتەکانی کوردستان.
ئەم پێشانگایە نیشاندانی پەیامی جەنابی سەرۆک بارزانی بوو بۆ پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و ڕێزگرتنی مافەکانی مرۆڤ.
شایانی باسە یەکەم جارە لەم چوارچێوەیەدا لەسەر ئاستی کوردستان لەڕێگەی تابلۆی هونەرییەوە ئەم پەیامە بەیان بکرێت.