پارتی و ئێكه‌تى ل دۆر هەڵبژارتنان ل سەر چەند خالان رێککەفتن
باسنيوز:
هه‌ردوو بەشی هه‌ڵبژاردنی پارتی و دەزگای هه‌ڵبژاردنی یەکێتی له هه‌ولێر کۆبوونەوە و لەبارەی هەڵبژاردنەوە لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.
ئەمڕۆ سێشەممە 28/2/2023، هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و له‌پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیشدا زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: “هه‌ردوولا هاوڕابووین له‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ناچاری بووه و ئێستاش هاوڕاین له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ك له یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌ماندا هاتووه”.
هەروەها سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی: “له‌سه‌ر دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و شێوازی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كان رێككه‌وتووین”.
لە راگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوولاشدا ئاماژە بەوە دراوە لە ئەنجامی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوونی هەردوولا، لەسەر زۆربەی خاڵەکانی پەیوەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لێکتێگەیشتنی هاوبەش هاتە ئاراوە.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی بڕیاردرا لە چەند رۆژی ئاییندە هەردوولا جارێکی تر بۆ هەمان مەبەست کۆببنەوە.